یەکشەممە, تشرینی دووه‌م 24, 2024

دانەغاز: هەرێمی کوردستان رۆژانە 500 ملیۆن پێ سێجا غاز بەرهەمدەهێنێت

کۆمپانیای دانەغازی ئیماراتی بڵاویکردەوە، بەرهەمهێنانی غاز لە هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە ئاستێکی پێوانە و رۆژانە 500 ملیۆن پێ سێجا غاز بەرهەمدەهێنێت.

کۆمپانیای دانەغازی ئیماراتی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویشیکردەوە، هەرێمی کوردستان لە مانگی کانووی دووەمی ساڵی 2023 رۆژانە 500 ملیۆن مەتر سێجا غازی سروشتی بەرهەمهێناوە.

باسی لەوەشکردووە، لە ساڵی 2022دا کۆمپانیاکە 182 ملیۆن دۆلاری لە هەرێمی کوردستان قازانج کردووە.

دانەغاز ئاماژەی بەوەشداوە، لەساڵی 2022 بە بەراورد بەساڵی 2021 داهاتی کۆمپانیاکە بەرێژەی %53 زیادیکردووە.

دانەغاز یەکەم و گەورەترین کۆمپانیای بەرهەمهێنانی گازی سرووشتییە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لە ساڵی 2005 دامەزراوە و لە بازاڕی ئەبوزەبی ناوی تۆمارکراوە. کۆمپانیاکە لە میسر و هەرێمی کوردستان و ئیمارات کاردەکات.