دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

سەرۆک وەزیرانی عێراق بەرەو ئیمارات بەڕێککەوت

نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەسەردانێکی فەرمی بەرەو ئیمارات بەرێککەوت.

لەوبارەیەوە محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە لێدوانێکدا بۆ میدیا ئیماراتییەکان سەبارەت بە ئەجێندای سەردانەکەی باسی لەوەکردبوو، لەگەڵ بەرپرسانی ئیمارات گفتوگۆ دەکەن لەبارەی بەشداریپێکردنی ئەو وڵاتە لە بەڕێوەبردنی بەندەری فاو و پێداگری عێراق لە رووبەڕوبوونەوەی گەندەڵی.

ئاماژەی بەوەشدا، هەروەها هاوکاری وڵاتانی کەنداو لە دۆسیەی گەڕاندنەوەی پارە دزراوەکانی عێراق لەپێش ساڵی 2003 و پاش ساڵی 2003 بەشێكی دیکەی ئەو دۆسیەیانە دەبن کە لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە تاوتوێی دەکەن.