شاره‌زایه‌كى كه‌شناسى راده‌گه‌یه‌نێت، سبه‌ى هه‌ینى له به‌شێك له ناوچه‌كانى هه‌رێمی كوردستان پله‌كانى گه‌رما 8 بۆ 13 پله‌ى سه‌دى داده‌به‌زن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 9ى2ى2023 ئاراس جه‌بار، شاره‌زاى كه‌شناسى رایگه‌یاند، سبەی ھەینی 10ى شوبات، ئاسمانی ھەرێم بە زۆری دەگۆڕێت بۆ ساماڵ و پەڵە ھەور، پلەکانی گەرما لەکاتەکانی رۆژدا بەرێژەی 2 تا 3 پلە بە راورد بە ئەمڕۆ بەرزدەبنه‌وه، لە کاتەکانی بەرەبەیان و شەودا لە زۆربەی ناوچەکاندا بۆ سفر و ژێر سفری سەدی نزمدەبێتەوە کە لەناوچە شاخاویەکاندا 8 تا 13 پلە لەژێر سفرەوە ئەبێت.
ئاراس جه‌بار ده‌شڵێت: لە کاتەکانی سبەی ئێوارەوە بایەکی وشک و سارد لە ناوچەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەڕین و ناوچە شاخاویەکانی ڕۆژھەڵاتی پارێزگای ھەولێر چالاک ئەبێت بەخێرای 15 تا 35 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا لە ئاراستەی باکوری ڕۆژھەڵاتەوە و تا بەرەبەیانی رۆژی یەکشەمە 12ى شوبات، بەردەوامی ئەبێت کە لە رۆژی یەکشەمەدا ئەگەر ھەیە شەپۆلێکی کورت خایانی بەفر و باران بەشێکی ناوچەکانمان بگرێتەوە
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته ڕوو، سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی شەپۆلەکانی باران و بەفربارین لەکۆتای ھەفتەی ئایندە لە 16ی ئەم مانگەوە، ئەگەر جێگیر ببێت جارێکی دیکە کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆ جەمسەریەکان بەسەر دەریای ناوەڕاستەوە بۆ سەر ھەرێمی کوردستان و ناوچەکە چالاک ئەبێتەوە کە بارستە ھەوای سارد و بۆ ماوەیەک بەفر و بارانێکی باشی لەگەڵدا ئەبێت.