دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

كونسوڵخانه‌ی توركیا له‌ هه‌ولێر داوای هاوكاری بۆ لێقه‌وماوانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی باكووری كوردستان و توركیا ده‌كات

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، كونسوڵگه‌ری توركیا له‌ هه‌ولێر، داوا له‌ هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، هاوكاری لێقه‌وماوانی ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌ به‌هێزه‌ بكه‌ن كه‌ وڵاته‌كه‌یانی گرته‌وه‌ و ژماریه‌كی زۆر قوربانی لێكه‌وته‌وه‌ و تاوه‌كو ئێستاش پرۆسه‌ی گه‌ڕان به‌دوای قوربانییه‌كان به‌رده‌وامه‌.

كونسوڵگه‌ری گشتی توركیا له‌ هه‌ولێر داوایكردووه‌، هاووڵاتییان ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ ببه‌خشن كه‌ پێداویستی سه‌ره‌تایین بۆ لێقه‌ومانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ و گواستنه‌وه‌ی ئاسانه‌، له‌وانه‌ش، جلوبه‌رگی زستانه‌، به‌تانی، چیسه‌ خه‌و و خواردنی قوتوكراو.

هه‌روه‌ها كونسوڵگه‌ری گشتی توركیا له‌ هه‌ولێر لیستی ئه‌و پێداویستیانه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتییان و ئه‌و لایه‌نانانه‌ی ده‌یانه‌وێت هاوكاری بگه‌یه‌نن به‌ لێقه‌وماوانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌