بەڕێز خانەوادەی (خالید ماملێ) ناسراو بە (هێدی)
بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی (خالید ماملێ )ی ناسراو بە (هێدی) كوڕی هونەرمەندی گەورەی گەلەکەمان، خوالێخۆشبوو (محەمەدی ماملێ )مان بیست.
بە خەمناكییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و كەس وكار و بنەماڵە بەڕێز و نیشتیمانپەروەرەکەتان دەكەین و، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خودای گەورە داواکارین سەبووری و ئارامی بە خانەوادە و ئێمە و خزم و دۆستانتان ببەخشێت و لە خەم و ئازار و كۆستی دیكە بە دوور بن و، گیانی کۆچکردوویش بە بەهەشتی بەرین شادبکات.
انا للە وانا الیە راجعون
بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی
پارتی دیموكراتی كوردستان
٨ـی٢ـی٢٠٢٣