ژماره‌ی قوربانیانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی توركیا، باكووری كوردستان و سووریا، رۆژئاوای كوردستان نۆ هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (8ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، سەرۆکایەتی ئیدارەدانی کارەسات و باری لەناکاو (AFAD) رایگه‌یاند، تا ئێستا شه‌ش هه‌زار و 957 هاووڵاتی به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی رۆژی دووشه‌ممه‌ی توركیا و باكووری كوردستان گیانیان له‌ده‌ستداوه و زیاتر له 38 هه‌زار هاووڵاتی دیكه‌ش بریندارن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌وه تا ئێستا دوو هه‌زار و 751 هاووڵاتی له سووریا و رۆژئاوای كوردستان گیانیان له‌ده‌ستداوه و زیاتر له دوو هه‌زار هاووڵاتی دیكه‌ش بریندارن.
به‌ره‌به‌یانی رۆژی دووشه‌ممه، (6ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 7.8 پله به پێوه‌ری رێخته‌ر، هه‌ر یه‌كه له پارێزگاكانی دیاربه‌كر، مه‌ڕه‌ش، ئادیامان (سه‌مه‌سور)، دیلۆك، روحا، مه‌له‌تییا و كێلیس له باكووری كوردستان و پارێزگاكانی هاتای، ئادانه، ئوسمانییه و ئه‌سكه‌ندرۆن له توركیا هه‌ژاند. چه‌قی بوومه‌له‌رزه‌كه پارێزگای مه‌ڕه‌شی باكووری كوردستان بوو، هه‌ر بۆیه ژماره‌ی زۆرینه‌ی قوربانیانی بوومه‌له‌رزه‌كه له‌و پارێزگایه تۆماركراون. دوای ئه‌و بوومه‌له‌رزه چه‌ندین پاشله‌رزه‌ی دیكه‌ی به‌هێز به پله‌كانی 5.8، 6.2 و 6.4 چه‌ندین پارێزگای ئه‌و وڵاته هه‌ژاند.
بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی توركیا و باكووری كوردستان بووه هۆی گیانله‌ده‌ستدانی زیاتر له پێنج هه‌زار هاووڵاتی و برینداربوونی ده‌یان هه‌زاری دیكه، هه‌روه‌ها وێرانبوونی ده‌یان هه‌زار خانوو، باڵه‌خانه و یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون له‌و وڵاته. به‌رپرسانی توركیا ده‌ڵێن، تا ئێستا زیاتر له 10 هه‌زار هاووڵاتی له‌ژێر داروپه‌ردووی باڵه‌خانه رووخاوه‌كاندا له‌لایه‌ن تیمه‌كانی فریاگوزارییه‌وه رزگاركراون و پڕۆسه‌ی گه‌ڕان و رزگاركردن به‌رده‌وامه. په‌یامنێرانی كوردستان24 له توركیا و باكووری كوردستان ده‌ڵێن، “زیانلێكه‌وتووانی بوومه‌له‌رزه‌كه گله‌یی له نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه‌كان ده‌كه‌ن و كه‌وتوونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان.”
بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی توركیا و باكووری كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی ئێ‌كجار زۆر كاریگه‌ری كرده سه‌ر چه‌ند پارێزگایه‌كی سووریا و رۆژئاوای كوردستان و، ژماره‌ی قوربانیان به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌وه هیچی وای كه‌متر نه‌بوو له ژماره‌ی قوربانیان له توركیا و باكووری كوردستان. به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه رۆژنامه‌وانییه‌كانی سووریا، تا ئێستا زیاتر له دوو هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستداوه و هه‌زاران هاووڵاتی دیكه‌ش بریندارن. به‌گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، تا ئێستا هه‌زاران هاووڵاتی له‌ژێر داروپه‌ردووی خانوو و باڵه‌خانه رووخاوه‌كاندا ماون. هاووڵاتییانی سووریا و رۆژئاوای كوردستان داوای به‌هاناوه‌چوون له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن، تا ئێستا ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌می كۆمه‌ك و هاوكاری مرۆییان پێگه‌یشتووه.
هه‌ر له‌باره‌ی هاوكارییه مرۆوییه‌كانیشه‌وه بۆ توركیا و باكووری كوردستان، رۆژی سێشه‌ممه (7ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، فوئاد ئۆكتای، جێگری سه‌رۆككۆكاری توركیا رایگه‌یاند، تا ئێستا زیاتر له 74 وڵات ئاماده‌یی خۆیان بۆ هاوكاریكردنی توركیا و زیانلێكه‌وتووانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی رۆژی دووشه‌ممه ده‌ربڕیوه. سه‌رۆككۆماری توركیا ده‌ڵێت، هاوكارییه‌كانی ئه‌و وڵاتانه به‌رز ده‌نرخێنن و ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستیان بێت بۆ هاوكاریكردنی زیانلێكه‌وتووان ده‌یكه‌ن.
تا ئێستا هه‌ر یه‌ك له وڵاتانی هیندستان، ئیسرائیل، لوبنان، عێراق، هەرێمی کوردستان، میسر، کۆریای باشور، چین، یابان، رووسیا، تونس، ئیمارات، قەتەر، جەزائیر، ئوردن، ئەڵمانیا، فەرەنسا، هۆڵەندا، یۆنان، سویسرا، چیک، نەمسا، ئیسپانیا، ئیتاڵیا، پۆڵەندا، رۆمانیا، کرواتیا، سڕبیا، مۆنتیگۆرۆ، ماڵدیف و ئاژانسی هاریکاری مانگی سوور، ئاژانسی هاریکاری خاچی سوور و نەتەوە یەکگرتووەکان هاوكاری مرۆیی و كۆمه‌كیان پێشكه‌شی توركیا و باكووری كوردستان كردووه. و هه‌ر یه‌كه له وڵاتانی لوبنان ، روسیا ، ئوردن ـ ئیمارات و جەزائیر هاوكاری مرۆیی و كۆمه‌كییان بۆ سووریا و رۆژئاوای كوردستان ناردووه.