چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

سەرۆکی حکوومەت و وەزیری دەرەوەی تورکیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجام دا

ئەمڕۆ سێشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کورستان و مەولود چاووشئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجام دا.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی و هەرێمی کوردستانی بۆ کەسوکاری قوربانیانی بوومەلەرزە، بە وەزیری دەرەوەی تورکیا گەیاند و هیوای چاکبوونەوەی خێرای بۆ بریندارانی ئەو کارەساتە خواست.

سەرۆکی حکوومەت، هەروەها هەموو ئامادەییەکی هەرێمی کوردستانی بۆ فریاگوزاری و بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووان دەربڕی.

وەزیری دەرەوەی تورکیا، سوپاسی سەرۆکی حکوومەتی کرد بۆ هاوخەمی و هاوکارییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.