پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

ئایا بوومەلەرزەكانی توركیا و سووریا زیانیان بە بەنداوەكانی عێراق گەیاندووە؟

وەزارەتی دەرامەتە ئاوییەكانی عێراق رایگەیاند، ئەو بوومەلەرزانەی كە لە بەشێك لە ناوچەكانی توركیا و سووریا روویانداوە، زیانیان بە بەنداوەكانی عێراق نەگەیاندووە.
وەزارەتی دەرامەتە ئاوییەكانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە، دوای روودانی بوومەلەرزەكان لە توركیا و سووریا، تیمەكانی سەربە وەزارەتی دەرامەتە ئاوییەكانی عێراق، پشكنیان بۆ بەنداوەكانی عێراق، بەتایبەتیش بەنداوی مووسڵ ئەنجامداوە.
راشیگەیاندووە كە دوای ئەنجامدانی پشكنینەكان دەركەوتووە، بوومەلەرزەكان زیانیان بە بەنداوەكانی عێراق نەگەیاندووە و بەنداوەكان بەشێوەیەكی ئاسایی كار دەكەن.
لە راگەیەندراوەكەدا، ھاتووە ئامادەین بۆ گلدانەوەی ھەر بڕە ئاوێك ئەگەر لە ھەردوو وڵاتی دراوسێوە بۆ عێراق بێت، بەتایبەتی كە ئێستا بۆشایی عەمباركردن لە بەنداوەكانی عێراقدا ھەیە.