ئەمڕۆ سێشەممە 7/2/2023، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، بەبۆنەی 29هەمین ساڵیادی راگەیاندنی یەكگرتووی ئیسلامی، پیرۆزبایی لە سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان کرد.
لە پەیوەندییەکەدا، سەرۆکی حکومەت، وێڕای پیرۆزبایی، هیوای سەرکەوتنی بۆ یەکگرتووی ئیسلامی خواست لەپێناو داکۆکیکردن لە مافە دەستوورییەکان و دەسکەوتە نیشتمانییەکانی خەڵکی کوردستان.
ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، سوپاسی سەرۆکی حکومەتی کرد بۆ پەیوەندی و پیرۆزباییکردنی.