ماكوان عيززهت-هەولێر
پزیشكان ئامۆژگاریی پیاوان ده‌كه‌ن، به‌بێ رێنمایی پزیشک ده‌رمانی ڤیاگرا به‌كار نه‌هێنن، ئەمەش بەهۆی بوونی مەترسی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی دڵیان هه‌یه، زیانی ده‌بێت، هاوكات ئه‌وانه‌ی برینی گه‌ده‌یان هه‌یه، ده‌بێت ئاگاداری چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی ئه‌و ده‌رمانه بن.
ڤیاگرا لە هەرێمی كوردستان، هەوادارێكی زۆری هەیە و كڕیارانی بەبێ ڕاوێژكردن بە پزیشك یانیش پزیشكانی دەرمانساز بەكاری دەهێنن.
هەرچەندە بەشێكی زۆری پەیجەكانیش بانگەشە بۆ هەبوونی چەندین جۆری دەرمانی زیادكردنی ئارەزووی سێكسی دەكەن، بەڵام پزیشكان بەردەوام ئامۆژگاری خەڵك دەكەن بەبێ گەڕانەوە و ڕاوێژكردن بە پزیشک خۆیان بەدوور بگرن لەو دەرمانانە.
لە بەرامبەردا بەشێكی زۆری گەنجان و بەتەمەنەكان بێ هەبوونی زانیاری و ڕاوێژكردن بەردەوامن لە بەركار هێنانی ئەو دەرمانەیە.
ده‌رمانی ڤیاگرا وه‌ك هه‌ر ده‌رمانێكی دیكه سوود و زیان و كاریگەری لاوەكی هەیە، خاوه‌ن ده‌رمانخانه‌یه‌ك كە نەیویست ناوەكەی ئاشكرا بكرێت ڕوونی كردەوە: ده‌یان جۆری ده‌رمانی بزوێنه‌ری سێكسی هەیە و زۆرترین كۆمپانیا ئه‌و ده‌رمانانه به‌رهه‌م دێنێت كه وای كردووه تەنانەت كارگەی نێوخۆییەكانی دەرمانیش لە هەرێم بەرهەمی بهێنن.
ئه‌و دهرمانانەی ڤیاگرا كە لە باڕزارەكانی هەرێم هەیە و ده‌یفرۆشین له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق تۆمار كراوه و هیچی به قاچاغ نه‌هاتووە، ڕاستە بەشێكیش لە دەرمانەكان هەیە كە به قاچاغ دێته ژووره‌وه و به قاچاغ ده‌فرۆشرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وانه لە دەرمانخانە فەرمییەكان نییە و ده‌ست ناكه‌ون، ئەو دەرمانانەی كە بەقاچاخ دێت زۆربه‌یان له وڵاتی چینه‌وه دێن و له‌سه‌ر جاده‌كان ده‌فرۆشرێنه‌وه و كڕیارێكی زۆریشیان هه‌یه”، ئەو پزیشكەی خاوەن ڤیاگرا به چه‌ندین شێوه دروست كراون، له‌شێوه‌ی حه‌ب و سپرا و قه‌تره و بنێشت و شه‌رابی گازی دروست كراون و هه‌رجۆرێك و خه‌ڵكی تایبه‌ت به‌كاری ده‌هێنن.
بە گوێرەی بەدواداچوونەكانمان ڕوون بوویەوە
گه‌نجان زۆر زیاتر له كه‌سانی بەتەمەن به‌كاری ده‌هێنن و داوای دەكەن، ئەگەر چی گەنجەكان زۆرجار هیچ بیانوویەک بۆ زۆر بەكارهێنانی ڤیاگرا نادرێت بەدەستەوە بەڵام بە گوێرەی كڕیارەكان بێت وادەردەكەوێت كە زۆرینەی گەنجان توانای سێكسییان نه‌ماوه، ئەمەش جا بەهۆی باری خراپی دەروونیانە یانیش بەهۆی لاسایكردنەوە بۆ فلیمە سێكسیەكانە ڕوون نییەو پێویستی بە توێژینەوە هەیە.
لە بارەی بەكارهێنانی ڤیاگرا لە لایەن ئافرەتانیشەوە ئەو پزیشكە دەرمانسازەیە گوتی: هەرچەندە ماوەیەكە دەرمانی ئافرەتانیش پەیدا بووە، بەڵام پێشتر ئەو جۆرە دەرمانانە بۆ ئافرەتانیش هەبوو بەڵام بە شێوەی قاجاخ بوو بە فەرمی مۆڵەتی پێ نەدرابوو و، لە دەرمانخانەكان نەدەفرۆشران، ئێستاکە جۆرێك هەیە كە كە بەقاچاخ دەفرۆشرێت و لە وه‌زاره‌تی تەندروستیدا تۆمار نه‌كراوە، له شێوه‌ی قه‌تره دروست كراوه و توانای سێكسی زیاد ده‌كات و زووتر ئافرەتەكە ده‌گه‌یه‌نێته چێژ، ئەمەش زیاتر ئەو ئافرەتانە خوازیارین كە مەیلی سێكسیان كه‌مه، جا هۆكاری ئافرەتانیش دیار نییە بەهۆی كاریگه‌ریی خه‌ته‌نه‌ی كچانە یان بەزۆر بەشوودانیان یانیش ناكۆكیی نێوان ژن و مێرد، كە وای كردوە ئافرەتانیش خوازیاری ئەو دەرمانانە بن.
زۆرترین جۆری ده‌رمانخانه‌كان كە ده‌فرۆشرێن مۆڵەتیان هەیە و له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تۆمار كراون.