سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانیخەڵاتی ڕێزلێنانی بە شاعیری ئەمازیغی (مەلیکە مەزان) بەخشی

لە مەراسیمێکی شکۆداردا هۆڵی کتێبخانەی گشتی شاری هەولێر بەڕێز (مزەفەر ئەحمەد عەباس) نوێنەری کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە هەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی ژمارەیەک بەرچاو لە ڕۆشنبیران، هونەرمەندان، نوسەران، شاعیران و کەسیاتی سیاسی، خەڵاتی ڕێزلێنانی ناوەندی کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بە شاعیری ئەمازیغی (خاتوو مەلیکە مەزان) بەخشی.
ـ شایانی باسە، خاتوو مەلیکە مەزان شاعیری مەغریبی و گەلی ئامازیغی لە ساڵی 1960 لە باکووری ئەفریقا لەدایک بووە، ئەو خاتوونە بە دۆستێکی گەورەی گەلی کورد ناسراوە، یەکێکە لەوانەی هەمیشە خۆشەویستیی بۆ گەلی کورد و ئاڵا و خاکی کوردستان و پێشمەرگە و خوێنی شەهیدان و سەروەر و سیمبولی نەتەوەکەمان هەبووە، لە ماوەی 30 ساڵی ڕابردوو وەک دۆست ودڵسۆزێکی بەئەمەک خۆشەویستی گەلی کورد لەمەیدان بووە و، داکۆکیی لە دۆزی گەلی کورد کردووە؛ چەندین لێکۆڵینەوە و رۆمان ودیوانی شیعری کاریگەری لەسەر کورد هەیە و بەردەوام لە ڕێی بەرهەمەکانیەوە پشتگیریی لە گەلی کوردستان و دۆزە ڕەواکەی دەکات و ڕێزی زۆری بۆ قوربانیدان و تێکۆشانی پێشمەرگە هەیە.