دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر منداڵان

دەستدرێژی سێکسی دەکرێتە سەر منداڵانی ھەردوو ڕەگەز کە زۆربەیان تەمەنیان لە خوارووی17 ساڵییەوەیە، ئەمەش خراپ سوود وه‌رگرتنه‌ لە منداڵیەتی و بێتاوانییان. بۆیە بە یەکێک لە ھەستیارترین حاڵەتەکانی ناو کۆمەڵگه‌ دادەنرێت. بە بەراورد لەگەڵ ساڵانی رابردوو ژمارەی ئەو منداڵانەی کە دەستدرێژی سێکسیان کراوەتە سەر زیادی کردووە، زۆربەیان تەمەنیان لە نێوان ٦بۆ ١٢ ساڵیەوەیە. وە ھەر حاڵه‌تێکی دەستدرێژی سێکسی پێویستە بە خێرایی مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت و رزگاربووان بەزووترین کات بۆ پشکنینی پزیشکی ببرێنه‌ بەشی پزیشکی دادوەری بۆ ئەوەی شوێنەواری ئه‌و تاوانه‌ لە جەستەی منداڵەکە لە دەست نەدرێت، و لە ماوەی ٢٤کاتژمێر بۆ پشکنین ببردرێت.

لە میدیاکاندا تەنھا ژمارەیەکی کەم لە حاڵەتەکانی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر منداڵان بڵاودەکرێتەوە، بۆیە زیاتر ڕای گشتی بێ ئاگایە لەوەی کە تاچەند دیاردەکە ڕوودەدات.

بەشێکیشی دەگەرێتەوە بۆ ھەستیاری کەلتوور لە ھەرێمی کوردستان، ھەروەھا کاتێک پۆلیس سکاڵایەک لە دەستدرێژی سێکسی وەردەگرێت پۆلیس کاردەکات بۆ دەستگیرکردنی ئەنجامدەرەکەی و دەیگەیەنێتە بەردەم دادوەر.

بەپێی یاسای سزادانی عێراقی ھەر کەسێک دەستدرێژی سێکسی بکاتە سەر مندالێک لە ھەردوو ڕەگەز، بەبێ گوێدانە ئەوەی کە ئایا ڕەزامەندی ئاشکرا ھەبووە، سزای زیندانی بەسەردا دەسەپێنرێت . قورسی سزاکە دەتوانێت پشت بەوە ببەستێت کە قوربانییەکە یان کەسێک لە پێگەی متمانە دابێت وەک( دکتۆر – چارەسەرکار – خزمەتکاری گشتی – کەسایەتی ئایینی ) دەکرێت سزای لە سێدارەدانی تێدابێت . ھەروەھا غەرامەکەی دەکرێت لە نێوان (٣٥ملیۆن و ٥٠ملیۆن دیناری عێراقی)(٢٤٠٠٠دۆلار بە ٣٤٠٠٠دۆلار ) جێبەجێدەکرێت. 

ئەگەر ئەنجامدەرەکە تەمەنی ١٨ ساڵ بێت ئەوا کەیسەکە لەلایەن دادگایەکی ھەرزەکارەوە جێبەجێدەکرێت، بە ئەگەری سزای ١٥ساڵ لە زینداندا . ئەگەر کەسێک بە دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر مندالێک تۆمەتبار بکرێت خزمی قوربانییەکە کەسێک بێت لە ( مام – ئامۆزا – پور) ئەوا سزاکەی مردنە بەبێ مه‌رجی لێبوردن . 

زۆربەی ئەو منداڵانەی کە لە دەستدرێژی سێکسی ڕزگاریان دەبێت تووشی خەمۆکی و ترس و شەرم دەبن و پێویستیان بە چارەسەری دەروونی ھەیە، کە دەستدرێژی سێکسی برینی ھەمیشەیی لە سەر دەروونی منداڵ بەجێ دەھێڵێت . زۆربەی ئەو منداڵانەی کە دووچاری دەستدرێژی سێکسی بوونەتەوە خێزانەکانیان لە خەمی کەلتوور و دابونەریتیدا دەیشارنەوە. 

بەپێی ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی لە ھەر پێنج ئافرەتێک و لە ھەر ١٣ پیاو ڕاپۆرتی ئەوەیان داوە کە منداڵێکی تەمەن یه‌ك ساڵی هه‌تا 17 ساڵ دەستدرێژی سێکسی کراوەتە سەر . زۆرێک لە خێزانەکان رەتی دەکەنەوە کە کاربکرێت بۆ منداڵەکانیان، ھەندێکجار ھەرەشەی ئەوەیان لێ دەکەن کە مامەڵە لەگەڵ کەیسەکانیان بكه‌ن . تا ئێستا چەند ڕێکخراوێکی کەم ھەن کار لەسەر کێشەکانی منداڵان دەکەن. بە شێوەیەکی گشتی ئاستی نزمی ھۆشیاری لە بارەی دەستدرێژی سێکسی بۆسه‌ر منداڵان هه‌یه‌. زۆربەی خێزانەکان ھەوڵدەدەن توندوتیژی سێکسی بشارنەوە و هه‌ندێك كات پەنا بۆ ئاشتەوایی بنه‌ماڵه‌كان دەبەن وەک ئامرازێک بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە. بۆیە پێویستە دایکان و باوکان زانیاری لەسەر ئەم کێشانە بدەنه‌ منداڵەکانیان و فێری ئەو ڕێگایانەیان بکەن بۆ ئەوەی بەرگری لە خۆیان بکەن و بتوانن یارمەتی پزیشک و یاسا بده‌ن له‌هه‌ركاتێك رووبه‌رووی ئه‌و حاڵه‌ته‌ بوونه‌وه‌.