یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان په‌یامێكی سه‌باره‌ت به بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌می توركیا و سووریا بڵاو كرده‌وه و ڕایگه‌یاند كه ئه‌مه وانه‌یه‌كی گه‌وره‌یه بۆ وازهێنان له گوناه و تاوان و گه‌ڕانه‌وه بۆ لای خودای باڵاده‌ست.
یه‌كێتی زانایان له په‌یامه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند: لە ئەنجامی ئەو بوومەلەرزەیەی بەرەبەیانی ئەمرۆ دووشه‌م چەند پارێزگایه‌كی لە باکور و رۆژئاوای کوردستان هەژاند و بەهۆیەوە زیانێکی گەورەی لێ کەوتەوە و بە هەزاران کەس بوونە قوربانی، بەو بۆنە و لە ڕوانگەی برایەتی ئایینی و ئینسانییەوە پرسە و هاوخەمیمان ئاراستەی زیانلێکەوتووان دەکەین و داوای شیفای بەخێر بۆ برینداران و پلەی شەهادەتیش بۆ قوربانیان دەخوازین.
ڕاشیگه‌یاند: ئەم بوومه‌له‌رزه‌یه رووداوێکی سروشتی و وانەیەکی گەورەیە بۆ بەخۆداچوونەوە و وازهێنان لە گوناه و تاوان و گەڕانەوە بۆ لای خوای باڵادەست.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: هاوکاریکردن و بەهاناوەچوونی خەڵکی لێقەوما و لەمجۆرە کارەساتانە خێرێکی مرۆیی و ئەرکێکی ئایینی گەورەیە، بۆیه سوپاسی حکوومەتی هەرێم دەکەین کە بە زوویی و بەپێی توانای خۆی تیمی هاوکاری و هەڵوێستی بە هاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەکەی راگەیاند.
یه‌كێتی زانایان داواشی كرد خێرخوازان و دەوڵەمەندان هاوکار و پشتیوانی لێقەوماوانی ئەم کارەساتە بن.
له كۆتاییدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه خوای گەورە هەموو لایەک بپارێزێ لە بەڵا و بوومەلەرزە و کارەساتی لەمشێوە بەتایبەت هاووڵاتییانی سنووری بوومەلەرزەکە.