دیداری بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کونسوڵگەری و نوێنەرایەتیی وڵاتان لە هەرێمی کوردستان لەبارەی (پلانی هەرێمی بۆ مافەکانی مرۆڤ) و دوایین هەنگاو و ڕێکارەکانی جێبەجێکردنی پلانەکە بەڕێوەچوو و تێیدا بەردەوامیی ڕژدی دامودەزگاكانی حكومەت لە جێبەجێكردنی ئەو پلانەدا دووپات كرایەوە.
ڕۆژی 6ی شوباتی 2023، لە شاری هەولێر، هەریەک لە سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، د. جوتیار عادل، بەرپرسی فەرمانگەی میدیا و زانیاری و گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان و د. دیندار زێباری، ڕێکخەری راسپاردە نێوەدەوڵەتییەکان لەگەڵ کونسوڵ و نوێنەرایەتیی وڵاتانی دەرەوە و نوێنەری یونامی، كۆبوونەوە.
لە دەستپێکی کۆبونەوەکەدا، دزەیی تیشکی خستە سەر پێداگری حکومەت لە رێزگرتنی لە مافی مرۆڤ و ئاماژەوەی بەوەشکرد: لە کارە هەر پێشینەکانی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمە.
هەر لە کۆبونەوەکەدا، زێباری هەنگاوەکانانی پلانی هەرێمی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان و ئامانجی کابینەی نۆیەم لە پلانەكە ڕوونکرایەوە؛ لەو میانەشدا کۆمەڵێک ڕاپۆرت لە گرنگیپێدانی حکومەت و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان، خرایە ڕوو.
لە دوای دیدارەكە زێباری، ڕێكخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەكان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: “پلانی مافی مرۆڤ، پلانێكی گشتگیرە و بەپێی بنەما نێودەوڵەتییەكانە؛ بۆ جێبەجێكردنیشی پشتمان بە لایەنە نێودەوڵەتییەكان بۆ بەجێهێنانی پلانی مافی مرۆڤ بەستووە؛ سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان پاڵپشتی سەرەكیی جێبەجێبوونی ئەو پلانەیە و بەردەوام بۆ جێبەجێكردنی پلانەكە هاندەر بوو، بۆ ئەمەش چاودێریكردنی دەزگاكان و هەماهەنگیكردن لەگەڵ دامودەزگا حكومی و دادوەرییەكان بەردەوام بووە. لەو میانەدا لە كابینەی نۆیەمدا هەماهەنگییەكی باش بۆ خۆگونجاندن لەگەڵ بنەما نێودەوڵەتییەكانی مافی مرۆڤ هەیە”.
پلانی هەرێمی بۆ مافەکانی مرۆڤ پلانێکی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیی درێژخایەنی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانە، بۆ برەودان بە مافەکانی مرۆڤ و ڕێکخستنەوە و چەسپاندنی بنەما مرۆییەکان لە هەرێمی کوردستاندا.
بۆ بينينى ڤيديۆى ڕاپۆرتهكه، كرته لهسهر ئهم بهستهرهى خوارهوه بكه:
(27) دوایین هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی پلانی هەرێمی بۆ مافەكانی مرۆڤ – YouTube
فەرمانگەی میدیا و زانیاری
٦ـی شوباتی ٢٠٢٣