لەسەر بانگھێشتی ئەنجومەنی دانایانی موسوڵمانان کە بارەگای سەرەکی لە ئیماراتی عەرەبییە و شێخی ئەزھەر و پاپای ڤاتیکان سەرپەرشتی دەكەن، د. پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئایینی، بەشداری لە ڕێوڕەسمی پێشکەشکردنی “خەڵاتی شێخ زاید بۆ برایەتی و مرۆڤایەتی” كرد.
ئەم خەڵاتە ساڵانە پێشکەشی چەند کەسایەتییەکی کاریگەر دەکرێت، کە لەسەر ئاستی تاک و ڕێکخراوەکان و حکومەت، کاریان لەسەر پێکەوەژیان و برەودان بە ئاشتی و تەبایی و کاری خێرخوازی کردووە.
ھەر لە میانی سەردانیان، د. پشتیوان سادق چاوی بە ژمارەیەک کەسایەتیی ئایینی و جیھانی کە کار بۆ تەبایی و پێکەوەژیانی ئایینی دەكەن، كەوت؛ لەوانە نھیان بن موبارەک ئال نھیان، وەزیری لێبوردەیی ئیمارات، تۆنی بلێر، سەرۆکوەزیرانی پێشووی بەریتانیا و چەندین رێكخراو و كەسایەتیی دیكە.
جێگەی ئاماژەیە كوردستان پێگەیەكی گرنگی لێبوردەیی و پێكەوەژیانی ئایینی لە ناوچەكەدا هەیە و وەكو یەكێك لە دەستكەوتە پڕشنگدارەكان سەیر دەكرێت