پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن چه‌ند رێنماییه‌ك بۆ خۆپاراستن له‌ ئه‌گه‌ری روودانی بوومه‌له‌رزه‌ بڵاوکردەوە

هاوكات له‌گه‌ڵ روودانی بوومه‌له‌رزه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان و باكوور و رۆژئاوای كوردستان، وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چه‌ند رێنماییه‌كی بۆ خۆپاراستن و سه‌لامه‌تی هاوڵاتییان له‌ مه‌ترسییه‌كانی بوومه‌له‌رزه‌، بڵاوكردوه‌ و تێیدا هاتووه‌:

‎* لە باڵەخانە بەرزەکاندا:

‎ 1- کاتێک هەست بە بوومەلەرزە دەکەیت لەکاتێکدا لەناو ژوورێک یان باڵەخانەیەکی بەرزدایت، پەنا ببە بۆ ژێر پارچە مۆبیلیاتی ئەستوور (مێزێک یان مێزی ئۆفیس)

‎ 2- ئەگەر ناتوانی خۆت بشاریتەوە، خۆت لە گۆشەیەکی ژوورەکەدا بچەسپێنە و هەوڵبدە لە پەنجەرەکان دوور بکەویتەوە.

‎ 3- ئاگاداری کەوتنی سەقف و هەڵواسینی دیوار بن.

‎ 4- ئاگاداری ئەوەی شتەکان لە ڕەفەکانەوە بکەونە خوارەوە.

‎ 5- ئاگاداری داڕمانی سەقفی لاوەکی بن.

‎ 6-هەوڵبدە هەندێک شتی پارێزەر بخەیتە سەر سەرت.

‎ 7- ئاگاداری ڕۆیشتن بن لەسەر پردە هەڵواسراوەکان کە بیناکان بەیەکەوە دەبەستنەوە.

‎ 8- خۆبەدوورگرتن لە بەکارهێنانی بەرزکەرەوە و باشترە قادرمە بەکاربهینری لە پرۆسەی چۆڵکردندا.

‎ 9- نەگەڕانەوە بۆ ناو باڵەخانەکان دوای تێپەڕبوونی بوومەلەرزەکە، مەگەر دوای دڵنیابوون لە سەلامەتی باڵەخانەکان.

‎* لە ماڵان:

‎ 1- لە ماڵەوە دەربچن .

‎ 2- ئەگەر ناتوانی بچیتە دەرەوە هەوڵبدە بە پارچە مۆبیلیاتە گەورە و بەهێزەکان خۆت داپۆشیت.

‎ 3- بە گۆشەیەکی ژوورەکە یان دیوارەکانەوە خۆت بپارێزە و هەوڵبدە لە پەنجەرەکان دوور بکەویتەوە.

‎ 4- دوور بکەوەرەوە لە کەوتنی سەقف وکەلوپەل.

‎ 5- دوور بکەوەرەوە لە کەوتنە خوارەوەی کەرەستە لە ڕەفەکان.

‎ 6- ئاگاداری کەوتنی سەقفی لاوەکی بن.

‎ 7- هەوڵبدە هەندێک شتی پارێزەر بخەیتە سەر سەرت .

‎ 8- نەگەڕانەوە بۆ ناو باڵەخانەکان دوای تێپەڕبوونی بوومەلەرزەکە، مەگەر دوای دڵنیابوون لە سەلامەتی باڵەخانەکان.

‎ئاگاداری !!!
‎ کۆتایی هاتنی بوومەلەرزەکە بە مانای کۆتایی هاتنی مەترسییەکە نییە، بەو پێیەی دواتر بوومەلەرزەی پاشماوەی بە توندی کەمتر بەدوای خۆیدا هێنا، یان ڕەنگە ئەم بوومەلەرزە سەرەکیی و وێرانکەرە نەبێت و لە کاتێکی دواتردا بوومه‌لرزه‌ی تر دێت، ئەمەش باشترین هۆیە کە پابەند بیت بە ڕێنماییەکانی دەسەڵاتە پەیوەندیدارەکان و ئارامگرتن و ڕێگەدان بە تیمەکانی بەرگری شارستانی بۆ گرتنەبەری ڕێکاری پێویست.