پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

له‌ هه‌كبه‌ی بیره‌وه‌ریمداكورد له‌ ناصریه

‌ ئه‌سعه‌د عه‌دۆ
له‌نێوان(6/10/1975 – 31/5/1979 )زۆربه‌ی به‌رێوه‌به‌راتیه‌كانی شاری(ناصریه‌) كوردی ناسراوبوون : به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیس ئه‌گه‌ر هه‌له‌ نه‌بم ناوی عزیز محمود ئاغا كركوكی بوو به‌ پیلان ره‌یس عوره‌فا(شه‌دود)یاوه‌ری سعدی عیاش عریم پارێزگار له‌ راوێ كوشتی ! محمد سعید ئه‌تروشی به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌رژمێری، قباد گاهر صادق جێگری پارێزگار بۆ كاروباری ئیداره‌ی مه‌حه‌لی، علی فتاح دزه‌یی (ئه‌شغال)، دكتۆر سه‌رسۆر (ئه‌شعه‌)‌، دكتۆر خالد دزه‌یی (چاو)، دكتۆر خورشید ابراهیم دزه‌یی به‌ڕێوه‌به‌ری (نه‌خۆشخانه)حبیب محمد كریم به‌ڕێوه‌به‌ری(البلدیات) علی عه‌سكه‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری (بلدیات الرفاعی)‌، به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆ نازناوی(ده‌لۆ)بوو، خالد مجید ئاغا به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی(الطار) گه‌لێ ناویتر هه‌ر یه‌كه‌و بۆ ماوه‌یه‌ك بۆ ئه‌وێ دوورده‌خرانه‌وه‌
له‌ ساڵی(1977)به‌ هاوكاری كاك قوباد كه‌ هاوه‌ڵزاوای دكتۆر محمود عوسمانه‌ ماڵم بۆ ناحیه‌ی(الغراف) گواسته‌وه‌، بۆ ساڵی پاشتر به‌ هه‌ولی هه‌موومان له‌سه‌روومانه‌وه‌ مفه‌وز(ئه‌زوه‌ر تالب دزه‌یی)بۆ یه‌كه‌مجار له‌ مێژووی ناوچه‌كه‌ له‌سه‌ر مه‌رقه‌دی(سه‌ید خدر)كه‌ شوێنێكی پانوبه‌رین بوو خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ له‌ بۆنه‌كان سه‌ردانی ده‌كه‌ن، ماڵ ماڵ گه‌ڕاین بابه‌ته‌كه‌ زۆر گرنگ بوو به‌شداریكردن جورئه‌تی پێویست بوو، ته‌نیا دوو سه‌رۆك خانه‌واده‌ به‌شدار نه‌بوون یه‌كیان له‌ روانگه‌ی ئایینه‌وه‌ ئه‌ویتریان له‌ روانگه‌ی سه‌رم نایه‌شێ بۆ په‌ڕۆكی لێگرێده‌م ؟!
ماڵێك دۆڵمه‌، ئه‌ویتر برنجوشله‌، كفته‌، ساوار، كوببه‌ واته‌ هه‌موو جۆرێكی خواردن، كێك، چه‌ره‌زات، چای سه‌ماوه‌ر، هه‌موومان به‌ جلی كوردی شایی ره‌شبه‌ڵه‌ك، ئاوازی گۆرانی كوردی و نه‌ورۆزی پیره‌مێرد . ئاسمانی نێوان ( الغراف – الشطره‌)ی، ده‌هه‌ژانده‌وه‌، رووبارۆكه‌ی غه‌ڕاف ده‌گه‌ڵ هه‌ژانی شایكه‌ران ئۆقره‌ی نه‌بوو حه‌ماسی كوردینی و كوردایه‌تی له‌نێواماندا له‌ لووتكه‌دابوو
له‌كاتی خواردندا هه‌موومان و گشت خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ له‌سه‌ر یه‌ك خوان دانیشتین ئینجا چای سه‌ماوه‌ر، ئه‌بو عه‌گاڵی مه‌نده‌هۆش كردبوو له‌ دوای ئه‌وه‌ كه‌ كورده‌كان شوێن په‌نجه‌ی كوردایه‌تیان له‌ مێژووی ناوچه‌كه‌ جێهێلا به‌ هیوای نه‌ورۆزێكی دیكه‌ په‌رته‌مان كرد
شایانی باسه‌ كاك ئه‌زوه‌ر دزه‌یی ده‌ورێكی چاكی هه‌بوو له‌ مۆڵه‌ت وه‌رگرتن و سازدانی ئاهه‌نگه‌كه‌، ئه‌وه‌ی پێویسته‌ بیڵێم : ئه‌و پیره‌ژنه‌ بوو كه‌ مێرده‌كه‌ی له‌ روانگه‌ی ئایینه‌وه‌ به‌شدار نه‌بوو به‌دزی پیاوه‌كه‌ی به‌ كۆڵوانه‌وه‌ بوخچه‌یه‌كی به‌پشته‌خۆی دادابوو هاته‌ نێو گه‌ڕیێ دیلانێ له‌ ده‌قیقه‌یه‌ كه‌متر سه‌رچۆپیه‌كه‌می لێوه‌رگرتم به‌ر له‌ویش له‌ناوه‌ندی شاییه‌كه‌دا بوخچه‌كه‌ی له‌ئه‌رزه‌كه‌ داناو گووتی : تا ئێستا كورد باروبارگه‌ی له‌سه‌ر پشته‌ ! ئینجا به‌ ئه‌ستغفروڵا سه‌رچۆپی گرت ئینجا رۆیشت به‌ڵام ئاماده‌بوانی به‌و قسانه‌ سه‌رمه‌ست كرد(1)

(1) بۆ مێژوو ده‌یگێڕمه‌وه‌ : كاتێ(نسكۆ) له‌ 7/6/1976 له‌نه‌خۆشخانه‌ له‌سه‌ر ده‌ستی دكتۆره‌ ناهیده‌ كریم سعید له‌دایك بوو به‌ڕێوه‌به‌ر دكتۆر (سعد الدوسری) بوو، له‌كاتی ده‌رهێنانی(بیان الولاده‌)گیروگرفتی بۆ ناوه‌كه‌ دروستكرد ئه‌وكات بڕیار هه‌بوو نابێ نێوی منداڵه‌كان بێگانه‌ بێت دكتۆریش ده‌یگووت : ئه‌و ناوه ‌له‌ (مۆسكۆ) نزیكه‌ ! خودا ته‌ندروستی‌ دكتۆر خۆرشید دزه‌یی باش بكات، ئه‌و نه‌بوایه‌ تووشی سه‌رئێشه‌ی ده‌كردم