وه‌زیری دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد كه له داهاتوویه‌كی نزیكدا مووچه‌ی سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران به شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی دابه‌ش ده‌كه‌ن و سه‌ره‌تاش له مووچه‌ی خانه‌نشینانه‌وه ده‌ست پێ ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ئاوات جه‌ناب نووری وه‌زیری دارایی و ئابووری له‌میانه‌ی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی بەڕێوبەرایەتی گشتیی بانکە بازرگانییەکان لە شاری هەولێر ڕایگه‌یاند “لەم کابینەیەدا هەنگاوی باش بۆ بە دامەزراوەییکردنی ژێرخانی ئیداری فەرمانگەکانی حکوومەت نراوە کە بەشێکی ئەنجامەکەی لە ساڵانی داهاتوو دەردەکەوێت، ئەمه سەرەڕای ئەو فشارە ئابووری و تەندروستییانەی لە سەرەتای ئه‌م كابینه‌یه‌وه ڕووبەڕووی حکوومەتی هەرێم ببووه‌وه”.
ڕاشیگه‌یاند “هەوڵەکانمان بەردەوامە بۆ ئەوەی لە داهاتوودا مووچە بە شێوەی ئەلکترۆنی دابەش بکەین، بۆ ئەو مەبەستەش هاوشێوەی هەولێر، ئێستا بانکی ناوەندیی هەرێم لە سلێمانی سەرقاڵی جێبەجێکردنی پڕۆژەی بەدیجیتاڵکردنی سیستەمی بانکەکان و دابەشکردنی مووچەن بە شێوەی ئەلکترۆنی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه له داهاتوویه‌كی نزیكدا وه‌ک هەنگاوی یەکەم دابه‌شكردنی مووچه به‌شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی لە مووچەی خانەنشینانەوە دەست پێ دەکەن و دواتریش فەرمانبەرانی سه‌رجه‌م وەزارەتەکان دەگرێتەوە.