هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

نێچيرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له‌ بنه‌ماڵه‌ى خورشید دزه‌یی ده‌كات

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ جه‌وهه‌ر خورشید دزه‌یی، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى له‌ خۆیان و خانه‌واده‌كه‌یان كرد بۆ كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو د. خورشید دزه‌یی باوكی.

له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا نێچيرڤان بارزانى وێڕاى ده‌ربڕينى هاوسۆزى و هاوخه‌ميى خۆى له‌گه‌ڵ خێزان و بنه‌ماڵه‌ و كه‌سوكارى خوالێخۆشبوو، هه‌روه‌ها هيواى خواست خواى مه‌زن گيانى باوكی به‌ به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به‌ خانه‌واده‌كه‌یان ببه‌خشێت.

لاى خۆشيه‌وه‌ جه‌وهه‌ر خورشید دزه‌یی سوپاس و پێزانينی خۆی و خانه‌واده‌كه‌ی بۆ په‌يوه‌ندى و هاوخه‌مى و هاوبه‌شيى نێچيرڤان بارزانى ده‌ربڕى.