ئاگرێكی گەورە لە كەمپی چەمشكۆ كەوتەوە، تا ئێستە بەهۆی ئەو ئاگرە دوو منداڵ گیانیان لە دەست داوە و زیانەكانیشی بە تەواوی نەزانراوە.
ئەمڕۆ یەكشەم پێنجی شوبات، ئاگر لە كەمپی چەمشكۆ لە سنووری ئیدارەی زاخۆ كەوتەوە، بەوهۆیەوە تا ئێستە دوو منداڵ گیانیان لە دەست داوە.
ئەوەیش زانراوە چوار خێوەت بە تەواوی سووتاون و زیانەكان بە تەواوی نەزانراوە، ئێستە تیمەكان لە شوێنەكەدان بۆ كۆنترۆڵكردنی دۆخەكە.
كەمپی چەمشكۆ دەكەوێتە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، ژمارەیەكی زۆر لە ئاوارەكان لەو كەمپە نیشتەجێن، كۆتایی ساڵی رابردووش ئاگرێكی تر لەو كەمپە كەوتەوە