ئەیوب تەمەنی 13 ساڵ بوو و، لەگەڵ خێزانەکەی دانیشتووی گەڕەکی کەسنەزانی نوێ (قەرەبوو)ـی شاری هەولێرن.پێشتر باوکی بە رووداوی گوتبوو، ئەیوب پەرکەمی هەیە.
نزیکەی دوو هەفتە، خێزانی ئەیوب، کەسوکارەکەی، بەشێک لە خەڵکی هەولێر و هێزە ئەمنییەکان بەدوای چارەنووسی ئەو مێرمنداڵەوە بوون، بەڵام دواجار و، ئەمڕۆ یەکشەممە تەرمەکەی لە نزیک کەسنەزان دۆزرایەوە.
شاهێدحاڵێکی رووداوەکە گوتی، تەرمی ئەیوب لەنێو حەوزێکی ئاو لە پشت بەنزینخانەی دێڤاڵ لەسەر رێگەی کەسنەزان دۆزراوەتەوە کە بەگوتەی خۆی، “حەوزەکە دوو مەتر قووڵە