چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی حەوت تۆمەتباریان دەستگیركرد كە لەچەند شوێنێكی سنوری‌ ناحیەی‌ سیتەك دزییان كردبوو.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌4ی2ی2023، له‌ راگه‌یاندراوێكدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌: دوای تۆماركردنی‌ چەند سكاڵایەك لەلایەن هاوڵاتیانەوە كە دزییان لێكرابوو، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی‌ تۆمەتباران دەستپێكردوو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی سیتەكەوە بەهاوكاری یاریدەدەرێتی ئاسایشی سیتەك حەوت تۆمەتبار بدۆزرێنەوەو دەستگیربكرێن.
پۆلیس ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، لەكاتی‌ دەستگیركردنی‌ تۆمەتبارەكاندا دەستگیراوە بەسەر چەندین كەلوپەلی‌ جۆراوجۆری دزراودا،لەگەڵ دوو ئۆتۆمبێل كە بە تۆمەتباران بووە بۆیە داوا لەو كەسانە دەكەین كە لەسنوری‌ ناحیەی‌ سیتەك دزییان لێكراوە سەردانی‌ بنكەی‌ پۆلیسی سیتەك بكەن بەمەبەستی‌ تۆماركردنی‌ سكاڵاو ناسینەوەی‌ كەلوپەلەكانیان.
پۆلیسی سلێمانی بڵاویشكردووه‌ته‌وه‌، لەئێستادا هەریەك لەتۆمەتباران:
أ، ك، س لەدایكبووی 1982
ش، ب، ب لەدایكبووی 1982
ب، ع، م لەدایكبووی 1986
ر، ج، ع لەدایكبووی 2004
ر، ج، ع لەدایكبووی 1998
أ،ك،س لەدایكبووی  2004
أ،ك،س لەدایكبووی  1995
له‌كۆتاییدا پۆلیسی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، بەبڕیاری  دادوەرو بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون‌و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە