هبە بروای شرۆڤه‌كار، توێژه‌ر و لێكۆڵه‌ره‌وانی سیاسی، دابه‌زینی به‌های دینار و كه‌ڵه‌كه‌بوونی كێشه سیاسی و ئابوورییه‌كانی عێراق، هۆكاری به‌هێزن بۆ ئه‌وه‌ی هاوشێوه‌ی سیناریۆی رووخانی حكومه‌ته‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی له رێگه‌ی مانگرتن و خۆپیشاندانه‌كانه‌وه دووباره ببێته‌وه.
قه‌یرانی دابه‌زینی به‌های دیناری عێراقی به‌رانبه‌ر به دۆلاری ئەمەریکی و ئه‌و رێنماییانه‌ی بانكی فیدراڵی ئه‌مه‌ریكا كاریگه‌ری نه‌رێنی کردووەتە سەر كۆی جووڵه ئابوورییه‌كان له عێراق. پێشبینی ده‌كرێت خۆپیشاندانی به‌رفراوان بۆ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سوودانی سه‌رهه‌ڵبدات.
بانكی ناوه‌ندی عێراق له‌ژێر گوشاری بانكی فیدراڵی ئه‌مه‌ریكا و رێكخراوه نێودهوڵهتییهكاندایه و سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقیش ده‌یه‌وێت شه‌قامی ناڕازی به لێدوانه‌كانی تایبه‌ت به به‌های دینار و دۆلار هێوربكاتهوه و خۆی له‌و بانگه‌شه توندانه بپارێزێت كه داوای خۆپیشاندان ده‌كه‌ن.
غازی قهیسهڵ به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی عێراق، بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژی رایده‌گه‌یه‌نێت، عێراق رووبه‌ڕووی كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی سیاسی، ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی بووه‌ته‌وه، هاوكات له‌نێوان پارته‌كانی هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت و چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و پارته رادیكاڵ و ره‌وته سیاسییه‌كانی دیكه‌دا ململانێیه‌كی توند به‌دی ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش پێده‌چێت په‌ل بۆ توڕه‌بوونێكی فراوانی جه‌ماوه‌ری بهاوێژێت.
فه‌یسه‌ڵ بۆچوونی وایه، سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی توڕه‌یی گه‌ل به واتای دووباره بوونه‌وه‌ی سیناریۆی حكومه‌ته‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی دێت، به‌جۆرێك دۆخی ئه‌وكات و ئێستا وه‌ك قه‌یرانی بێكاری، هه‌ژاری، برسێتی، مادده‌ی هۆشبه‌ر و دیارده‌ی چه‌ك وه‌ك خۆی ماونه‌ته‌وه.
ده‌شڵێت “سوودانی له سه‌ردانه‌كانی بۆ ئه‌وروپا موعجیزه‌ی دروست نه‌كرد، كه به‌هۆی كه‌ڵه‌كه‌بوونی كێشه‌كانه‌وه، پێشبینی ده‌كرێت ره‌وتی سه‌در جارێكی دیکە بچێته‌وه ریزی خۆپیشانده‌ران و دواڕۆژی سوودانیش هاوشێوه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی به ده‌ستبه‌رداربوون له ده‌سه‌ڵات كۆتایی پێ بێت.
محه‌مه‌د نه‌عناع توێژه‌ری كاروباری سیاسی، پێیوایه “كێشه‌كانی سه‌رده‌می حكومه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی و حكومه‌تی سوودانی كێشهگهلێكن و ئه‌گه‌ر به‌مجۆره به‌رده‌وام بن ئه‌وا رووبه‌ڕووی فشار و توڕه‌یی خه‌ڵك ده‌بنه‌وه.
نه‌عناع ئاماژەی بەوەشدا “حكومه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی هیچ پشتیوانیه‌كی سیاسی و حكومی نه‌بوو، به‌ڵام سوودانی له‌لایه‌ن نوری مالیكییه‌وه پشتیوانی ده‌كرێت. به‌بڕوای نه‌عناع، بێده‌نگی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌یه كه به‌رانبه‌ر به حكومه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی ئه‌نجامیدا و داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی لێ‌كرد”.