پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی دوو كه‌سی به‌تۆمه‌تی به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر راگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه4ی2ی2023، پۆلیسی هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه: كه بەشی پۆلیسی فریاکەوتن لە گەڕەکی بەهاری کۆن، دوو تۆمەتباریان بە ناوەکانی (و. ج. ق) و (م. س. ح) بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر کرد.
پۆلیس ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، تۆمەتبارانی ئاماژەپێکراو، کە لە کاتی دەستگیرکردنیاندا (200 گرام) ماددەی هۆشبەریان لە جۆری کریستاڵ و هەروەها پایپی کێشانی ماددەکە و هەندێک کەلوپەلی دیکەی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکانیان لابوو، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی ماددە (30)ی هۆشبەرەکان لە یاسای سزادان ڕاگیران.
previous post
next post