چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

لە هەولێر نه‌خۆشخانه‌یه‌كی دیكه‌ی حكومی له‌دایكبوون كرایه‌وه‌

ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 3ـی شوبات / فێبرایه‌ری 2023)، پارێزگای هه‌ولێر راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌: لە هەولێر نه‌خۆشخانه‌یه‌كی دیكه‌ی حكومی بۆ له‌دایكبوون و منداڵان، به‌ نوێترین ئامێری ته‌كنه‌لۆژیای پزیشكی كرایه‌وه.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ ده‌توانێت‌ رۆژانە له‌ رێگه‌ی 220 کارمەند و پێشکەوتووترین ئامێرە پزیشکییەکان، خزمەتگوزاریی تەندروستیی خۆڕایی پێشکەش بە هاووڵاتییان بكات.

نه‌خۆشخانه‌كه‌، ده‌كه‌وێته‌ ناحییه‌ی به‌حركه‌، كه‌ شوێنی پێشتری نەخۆشخانەی ئیماراتی بوو بۆ چارەسەری  په‌تای کۆرۆنا