بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
بەشی پێشبینییەکانی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە بارانی کەم لەسەر ناوچە شاخاوییەکان.
سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی کەشناسی پێشبینی دەکات، رۆژی شەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە پاشان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو. سەرەتا لە کاتەکانی ئێوارە بارانبارین لە بەشی باکووری رۆژ ئاوای هەرێمی کوردستان دەست پێدەکات و پاشان لە شەودا رێژەی دابارین زیاد دەکات لە زۆربەی ناوچەکانی دیکە باران دەبارێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 12 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 11 پلەى سیلیزى
دهۆک: 9 پلەى سیلیزى
کەرکووک: 16 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 11 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 11 پلەى سیلیزى
سۆران: 8 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 17 پلەى سیلیزى