سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

شه‌پۆڵێكی دیكه‌ی به‌فر و باران بارین هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌

شه‌پۆڵێكی دیكه‌ی به‌فر و باران بارین شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌2ى2ى2023، له‌ راگه‌یاندراوێكدا، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ئاگادارییه‌كى له‌باره‌ى ڕه‌وشى كه‌ش وهه‌واوه‌ بڵاو كرده‌وه‌ و تێیدا رایگه‌یاندووه‌، کاریگەریى ئەو شەپۆلەى ڕووى لە ناوچەکەمان کردووە، ئه‌مڕۆ لە کاتەکانى ئێوارەدا کۆتایى دێت، رۆژى هەینى ئاسمانى هەرێمى كوردستان بە گشتى نیمچەهەور ده‌بێت، لەگەڵ ئەگەری بارینی بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکان.
وه‌زاره‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، ڕۆژى شەممە 4/2/2023، کاریگەریى شەپۆلێکى ترى به‌فر و بارانبارین ڕوو لە ناوچەکەمان دەکاتەوە.
وه‌زاره‌ت بۆ ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای 48 كاتژمێری داهاتووش رایگه‌یاندووه‌: ئەمڕۆ بەهۆی کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سپی ناوەڕاست و بارستە هەوایەکی سارد دەبێت و ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت، بارانبارین لەسەر ناوچەکەمان تا کاتەکانی ئێوارە بەردەوامی دەبێت و بەفر لەسەر ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت، لە درەنگانی شەودا دابارین بە گشتی لەسەر ناوچەکەمان کۆتایی دێت.
بۆ سبه‌ی هەینیش راگه‌یاندراوه‌، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە بارانی کەم لەسەر ناوچە شاخاوییەکان، ئەگەری دروستبوونی تەمێکی کەم لە هەندێک ناوچە هەیە .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی له‌م ماوه‌یه‌دا به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت :
هەولێر:  12 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 10  پلەى سیلیزى
دهۆک:  9 پلەى سیلیزى
کەرکووک: 15 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 11 پلەى سیلیزى
زاخۆ:  11 پلەى سیلیزى
سۆران:  5 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 17 پلەى سیلیزى