* ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له قۆناخی هه‌شتی جامی ئیتاڵیا ئه‌م دوو یارییه ده‌كرێن: فیۆرێنتینا ـ تۆرینۆ 20:00، رۆما ـ كریمۆنیزی 23:00.
* ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له جامی پیشه‌گه‌ره‌كانی ئینگلیزی له یاریگه‌ی ئۆڵد ترافۆرد له كاتژمێر 11:00ـی شه‌و مانچێسته‌ر یونایتد و نۆتینگهام فۆرست به‌یه‌ك ده‌گه‌ن.
* ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له گه‌ڕی حه‌ڤده‌یه‌می لالیگا، له یاریگه‌ی پینتۆ ڤیامارین له كاتژمێر 11:00ـی شه‌و، ریال بێتیس میوانداریی بارسێلۆنا ده‌كات.
* ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له گه‌ڕی 21ـی خولی پله‌یه‌كی فه‌ره‌نسا، له كاتژمێر 11:00ـی شه‌و پاریس سانجێرمان ده‌بێته میوانی یانه‌ی مۆنپێلییه.
* ریال مەدرید لە بەیاننامەیەکی فەرمی رایگەیاند لە ئەنجامی پشکنینە پزیشکییەکان دەرکەوتووە کە فێرلان مێندی پێکانی هەیە لە قاچی چەپی و بۆ ماوەیەکی درێژ ناتوانێت یاریی بکاتەوە. پێکانەکەی مێندی قوڕسە و ئەم یاریزانە بۆ ماوەی دوو مانگ لە ریال مەدرید دادەبڕێت، بەمهۆیەوە مێندی جگە لە یارییەکانی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر لیڤەرپوول کلاسیکۆیەکانی داهاتوو بەڕامبەر بارسێلۆنا ناتوانێت یاریی بکات.
* بایرن میونشن لە بەیاننامەیەکی فەرمی رایگەیاند گرێبەستێکیان لەگەڵ جواو کانسێلۆ واژۆ کرد و ئەم یاریزانە لە مانچێستەر سیتیەوە بە خواستن تا کۆتایی وەرز روو لە یانە باڤارییەکە دەکات. بایرن میونشن چەند وێنەیەکی یاریزانە پۆرتوگالییەکەی بڵاو کردەوە و ئەم یاریزانە لەگەڵ پاڵەوانی ئەڵمانیا درێسی ژمارە 22 دەپۆشێت.
* رۆژنامه‌ی بیڵد: جواو کانسێلۆ لە یارییەکەی مان سیتی بەرامبەر ئارسێناڵ توڕەیی دەربڕی بەهۆی نەبوونی لە پێکهاتەی سەرەکی لە جامی فا، دواتر هەڕەشەی جێهێشتنی یانەکەی کرد و هەر ئەمەش هۆکار بوو بۆ ئەوەی گواردیۆلا رازی ببێت بە دەستبەرداربوون لەم یاریزانە. خاڵێک لە گرێبەستەکەی کانسێلۆ هەیە و لە کۆتایی ئەم وەرزە دەتوانێت بە شێوەیەکی کۆتایی بەرامبەر 70 ملیۆن یۆرۆ ببێتە یاریزانی بایرن میونشن.
* پاریس سانجێرمان لە بەیاننامەیەکی فەرمی رایگەیاند نێیمار دا سیلڤای بەڕازیلی بەهۆی پێکانەوە لە یارییەکەی سبەی بەرامبەر مۆنپێلێ ئامادە نابێت. سانجێرمان ئاشکرای کردووە نێیمار پیكانێکی ماسولکەیی هەیە و چارەسەری بۆ دەکرێت و سبەش یاریی ناکات.
* یانه‌ی چێڵسی و ئارسێناڵ گەیشتنە رێککەوتن بە فەرمی جۆرجینیۆ په‌یوه‌ندی به تۆپهاوێژەکان ده‌كات، جۆرجینیۆ بە بڕی 12 ملیۆن پاوەند دەبێتە سەربازی میكێل ئارتێتا و گرێبەستەکە بۆ ماوەی ساڵێکە، بژاردەی درێژکردنەوە بۆ ماوەی ساڵێکی دیکەش بۆ گەنەرز بەردەست دەبێت.
* عه‌لی عه‌دنان به‌رگریكاری عێراقی پێكانه‌كه‌ی تێپه‌ڕاند و په‌یوه‌ندی به مه‌شقه‌كانی یانه‌ی رۆبن كازانی رووسی كرد.