بە ئەنجامدانی 9 یاری، كۆتایی به یارییهكانی گەڕی یازدەیەمی خولی یانە پلەیەکەکانی کوردستان هات، لەم گەڕەدا یانەکانی سلێمانی و هەولێر خاک کە پلەی یەکەم و دووەم و سێیەم دێن نەیانتوانی سەرکەوتن تۆمار بکەن، هەرسێکیان بەرامبەر بوون، قەڵادزێ سوودمەندترین یانەی ئەم گەڕە بوو بەبردنەوەی لە هەڵۆ گەڕایەوە رکەبەری گەیشتن بە خولی نایاب.
كلاسیكۆی خولی پلهیهكی كوردستان بهڕێوهیه
گەڕی دوازدەیەمی خولی یانەی پلە یەکەکانی کوردستان كه ههفتهی داهاتوو بهڕێوهدهچێت کۆمەڵێک ڕووبەڕوبونەوەی بەهێز لهخۆ دهگرێت، گرنگترینیان یاری نێوان هەولێر و سلێمانی دەبێت کە ئەو یارییە لە هەولێر ئەنجام دەدرێت و به كلاسیكۆی خولی پلهیهك دادهنرێت، یانەی سلێمانی لە پلەی یەکەم دێت و هەولێریش پلەی سێیەمی گرتووە، لە یاری دێربی بیتوێن و پشدەریشدا یانەی ڕانیە میوانداریی قەڵادزێ دەکات، جیاوازی نێوانیان یەک خاڵە و چاوەڕێ دەکرێت یارییەکی بەهێز و لوتکە بێت.
خشتەی یارییەکانی گەڕی دوازدهیهم
یەکشەممە ٥/٢/٢٠٢٣
سێمێل – پیشەسازی/ یاریگەی سێمێل
خانەقین – برادۆست/ یاریگەی خانەقین
بابان – ڕزگاری/ یاریگەی بابان
دووشەممە ٦/٢/٢٠٢٣
کۆیە – شۆڕیجە/ یاریگەی کۆیە
ڕانیە – قەڵادزێ/ یاریگەی ڕانیە
زانکۆی جیهان – بروسک/ یاریگەی پیشەسازی
سێشەممە ٧/٢/٢٠٢٣
ڕەواندز – خاک/ یاریگەی سۆران
هەولێر – سلێمانی/ یاریگەی فڕانسۆ٢
یانەکانی بازیان و هەڵۆ چاوەڕوانن
ئامارەکانی خولەکە
لەم گەڕەدا حەڤدە گۆڵ تۆمارکران، لە کۆێ ٩ یاریی ئەم گەڕەدا ٣ لێدانی سزا هەژمار کرا، سلێمانی زۆرترن گۆڵی لەم وەرزەدا تۆمارکردووە ٢١ گۆڵ، سلێمانی و هەولێر و خاک زۆرترین یارییان بردۆتەوە کە ٥ یارییە، ڕەواندز تاکە یانەیە هیچ یارییەکی نەبردۆتەوە، برادۆست٣٣ گۆڵی لێ تۆمارکراوە کە زۆرترینە، شۆڕیجە و ڕەواندز زۆرترین یارییان یەکسان کردووە کە ٦ یارییە، دوای تێپەڕبوونی ١١ گەڕ لە ٨١ یاریدا ١٧٩ گۆڵ تۆمارکراون، ڕێژەی گۆڵ بۆ هەر یارییەک ٢،٢ گۆڵە، برادۆست زۆرترین یاری دۆڕاندووە کە ٧ یارییە.
ڕیزبەندی نوێی خولەکە:
١- سلێمانی ١٩ خاڵ لە ١٠ یاری
٢- خاک ١٩ خاڵ لە ١٠یاری
٣- هەولێر ١٩خاڵ لە ١٠یاری
٤- قەڵادزێ ١٦ خاڵ لە ٩ یاری
٥- بازیان ١٦ خاڵ لە ١١ یاری
٦- ڕانیە ١٥خاڵ لە ١٠ یاری
٧- شۆڕیجە ١٥ خاڵ لە ١١ یاری
٨- کۆیە ١٥ خاڵ لە ٩ یاری
٩- پیشەسازی ١٥ خاڵ لە ١١ یاری
١٠- بابان ١٣ خاڵ لە ٩ یاری
١١- ڕزگاری ١٣ خاڵ لە ١٠ یاری
١٢- سێمێل ١٢ خاڵ لە ٩ یاری
١٣- بروسک ١١ خاڵ لە ١٠ یاری
١٤-هەڵۆ ١١ خاڵ لە ١٠ یاری
١٥- خانەقین ٨ خاڵ لە ٩ یاری
١٦- برادۆست ٨ خاڵ لە ١١ یاری
١٧- ڕەواندز ٦ خاڵ لە ١٠ یاری
١٨- زانکۆی جیهان ٥ خاڵ لە ٩ یاری
ڕیزبەندی گۆڵکاران:
١- دانیار ئیسماعیل – یانەی سلێمانی ٧ گۆڵ
٢- یاسر ناجی – یانەی هەڵۆ ٦ گۆڵ
٣- محەمەد حەمید – یانەی خاک ٦ گۆڵ
٤- هێمن فەرەج – یانەی سلێمانی ٥ گۆڵ
٥- ئارام عەلی – یانەی ڕزگاری ٤ گۆڵ
٦- میلاد خدر– یانەی قەڵادزێ ٤ گۆڵ
ئەم وەرزە خولەکە بەشێوازی خول و بەیەک قۆناغ بەڕێوەدەچێت و بڕیاردرا سێ یانە دابەزن بۆ ڕیزی پلەدووەکانی کوردستان و دوو یانەی خاوەن پلەکانی یەکەم و دووەمیش سەربکەون بۆ ڕیزی یانە .نایابەکانی کوردستان