سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

بانکی ناوەندیی عێراق فرۆشی دۆلار زیاد دەكات

بانکی ناوه‌ندیی عێراق فرۆشی دۆلار بە شێوەیەکی زۆر و بەرچاو بەرز دەکاتەوە و لێژنەی دارایی پەرلەمانیش باسی زیادکردنی فرۆشتنی دۆلار بە نرخی فەرمی دەکات.

لە ڕاگەیاندراوێکی بانکی ناوه‌ندیی عێراقدا هاتووە: “ئەمڕۆ رۆژی چوار ‌شه‌ممه‌ 1ی شوبات 2023، بڕی 105ملیۆن و 115هەزار دۆلار فرۆشراوە.”

بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، کۆی گشتیی فرۆشتن بە مەبەستی بەهێزکردنی ده‌ســـــتــمایه‌کا‌ن (رصـيد) لەدەرەوەی وڵات (حه‌واڵه‌‌ و کرێدتەکان- حوالات إعتمادات) گوژمه‌ی فرۆشتن 50 ملیۆن و 115 هەزار دۆلار بووە و کۆی گشتیی فرۆشتنی دۆلاریش به‌ شێوازی کاش، 55 ملیۆن دۆلار بووە

ئەوەش ئاشکرا کراوە، نرخی فرۆشتنی ئەو بڕە پارانەی حه‌واڵه‌ ده‌کرێن بۆ هەژماری بانکی لەدەرەوەی وڵات، بە هەزار و 460 دینار بۆ هەر دۆلارێک و نرخی فرۆشتنی کاش بۆ هاووڵاتیی عێراقی بۆ هەر دۆلارێک هەزار و 460 دینارە.

لە ڕۆژانی ڕابردوودا و هەفتەکانی پێشوودا بانکی ناوەندیی عێراق فرۆشی دۆلاری بە ئاستێک دابەزاند، کە گەیشتە 50 بۆ 60 ملیۆن دۆلار.

دوێنی کۆبوونەوەیەک لەنێوان بانکی ناوەندیی عێراق و لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بۆ چارەسەری بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار، کرا.

د. نەرمین مەعرووف، ئەندامی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، ڕاگەیاند: “دوێنێ لە کۆبوونەوەکە باسی چۆنیەتیی زیادکردنی دەروازەکانی فرۆشتنی دۆلار بە نرخی فەرمی کراوە، بۆ هاووڵاتییان و بازرگانان و چەند چین و توێژیکی دیکە، بۆ ئەوەی ڕێگریی لە بەرزکردنەوەی دۆلار بكرێت