دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

وەزیری دارایی عێراق بانگهێشتی پەرلەمان دەکرێت

لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌منزیكانه‌ وه‌زیری دارایی بانگهێشتی په‌رله‌مان ده‌كه‌ن و زیاتر لە 20 پرسیاری لەبارەی بەهای دۆلار و نرخی نەوت و پڕۆژەیاسای بودجە ئاراستە دەکەن.

مه‌زر كرۆیی ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاشكرای کرد، به‌منزیكانه‌ تەیف سامی وه‌زیری دارایی عێراق بانگهێشتی په‌رله‌مان ده‌كرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، زیاتر له‌ 20 پرسیاریان ئاماده‌كردووه‌، بۆ ئه‌وه‌ی ئاڕاسته‌ی بكه‌ن كه‌ تیایدا به‌شێكیان په‌یوه‌ندیان به‌ بڕگه‌كانی پرۆژه‌یاسای بودجه‌ و نرخی به‌رمیلی نه‌وتی سپی و به‌های دۆلار و چه‌ند پرسێكی دیكه‌ له‌خۆده‌گرێت.

ئەو پەرلەمانتارەی عێراق راشیگەیاند، پێده‌چێت پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2023  له‌ كۆتایی مانگی شوبات و سه‌ره‌تای مانگی ئادار بگاته‌ په‌رله‌مان. ئه‌گه‌ر لیژنه‌ ناوه‌ندییه‌كانیش كاره‌كانیان به‌خێرایی جێبه‌جێ بكه‌ن، ئه‌وا ره‌نگه‌ زووتر پڕۆژه‌كه‌ ئاماده‌بێت.