بە ئامادەبوونی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رێوڕەسمی ساڵیادی شەهیدانی یەکی شوبات بەڕێوەدەچێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (1ـی شوبات/ فێبرایه‌ری 2023)، (19) ساڵ بەسەر تەقینەوەكانی (1)ی شوباتی (2004) تێدەپەڕێت، كە لە یەك كاتدا بارەگاكانی لقی (2)ی پارتی و مەڵبەندی (3)ی یەكێتی لە ھەولێر له‌رێگه‌ی دوو كرده‌ی خۆكوژییه‌وه ته‌قێندرانه‌وه و بەوھۆیەوه (103) كەس شەھید بوون، ژمارەیەكی دیكەش برینداربوون.
له‌وباره‌وه، ئه‌مڕۆ کاتژمێر 9:30 خولهك بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێوڕەسمی ساڵیادی شەهیدانی یەکی شوبات لە شاری هەولێر بەڕێوەدەچێت.
دوێنێ سێشه‌ممه (31ـی كانوونی دووه‌م / یه‌نایه‌ری 2023)، وەزارەتى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه: پێش(19)ساڵ و لە رێکكەوتی (1)ـی شوباتى ساڵى 2004، تیرۆریستانی تاریک ویست، لە دوو کردەوەى خۆکوژی‌دا لە شارى هەولێر، (103)بەرپرسى حکومى، سەرکردە، کادیر، پێشمەرگە و هاووڵاتییانیان شەهیدکرد و ژمارەیەکى دیكه‌ش برینداربوون.
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌ندراوه‌كه ئاماژه به‌وه‌شكراوه، ئەگەر چى تیرۆریستان ئەو کارە قێزەوونەیان بۆ تێکدانى ئاشتى و گیانى لێبوردەیى و خۆشییەکانى جەژن بوو، بەڵام خوێنى شەهیدان و قوربانییەکان بوونە هەوێنى بەهێزکردنى گیانى پێکەوەژیان و سه‌روه‌ری كوردستان.