سیروان ساڵح، شارهزای كەشناسی رایگەیاند: “ئەمڕۆ سێشەممە تا کاتەکانی شەو لە هەندێک ناوچەی گەرمیان ئەگەری نزیکەی 100 ملم باران هەیە، بە زۆریش هەندێک ناوچەی ناوەڕاست و خۆرهەڵات و باکووری خۆرهەڵاتی گەرمیان”.
داواش لە هاووڵاتییانی ناوچەکە دەکات “بەهیچ شێوەیەک رێگەی خاکی بەکارمەهێنن”.
ئەو شارەزایەی کەشناسی دەڵێت: “ئێستا نیشانە سەرەتاییەکانی دروستبوونی هەوری زەبەلاحی سوپەرسێڵ لە ناوچەکانی باشووری گەرمیانەوه دەرکەوت، ئەم جۆرە هەورانه لە توانایاندایه لە ماوەیەکی کەمدا بڕێکی زۆر باران ببارێنن”.