سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

سەرۆک وەزیرانی عێراق داوا لە هاووڵاتیان ده‌كات، هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی دۆلار نه‌ده‌ن، چونكه‌ دینار به‌هێزتره‌.

سوودانی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تەلەفزیۆنی فه‌رمیی عێراقی، کە بڕیارە له‌ كاتژمێره‌كانی داهاتوودا پەخش بکرێت، رایگەیاند: “هاووڵاتییان دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه‌، كه‌ دینار له‌ دۆلار به‌هێزتره‌، بۆیه‌ هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی دۆلار نه‌ده‌ن”.

سوودانی دووپاتیکردەوە، حکومەت دۆلار بە رێژەی فەرمی دابیندەکات و هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركردنی هه‌ر به‌رپرسێكی حكومیشی كرد، كه‌ چاره‌سه‌ری بۆ كێشه‌كان پێ نه‌بێت و گوتیشی: “رەشنووسی بودجەی ساڵی 2023 یارمەتی نەختینەیی هه‌یه‌ و بەسەر خێزانە هەژارەکاندا دابەشدەکرێت”.

سوودانی باسی “دزیی سەدە”ـی كرد و گوتی: پارەکە بەسەر کۆمەڵێك سیاسەتمەداری کاریگەر، بانک، کەسایەتی و تەنانەت میدیاكارانیشدا دابەشکراوە.

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، عێراق پێویستی بە هێزی شەڕکەری بیانی نییە.