–
له هه‌ولێر شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان، سه‌ردانی كۆمه‌ڵی دادگه‌رییان كرد و له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردن و دوایین رووداوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق كۆبوونه‌وه.
دوای كۆبوونەوەكە، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی ھاوبەشدا مه‌حموود محه‌ممه‌د گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند، لە كۆبوونەوەكەدا پڕۆسەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان پارتی و كۆمەڵی دادگەری تاووتوێكران.
له لایه‌كی دیكه‌وه عەبدولستار مەجید، ئەندامی ئەنجوومەنی سیاسیی كۆمەڵی دادگه‌ری كوردستان، له‌و كۆنفرانسه رۆژنامه‌وانییه رایگه‌یاند، كۆمەڵی دادگه‌ری له‌گه‌ڵ دواخستنی ههڵبژاردنەكان نییە.
گوتیشی: “پارتی و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش له‌گه‌ڵ بابه‌تی چواربازنه‌یی له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستاندا، له‌باره‌ی تۆماری ده‌نگده‌رانیش، پێمان باشه ئه‌وه‌ی عێراق بكرێته بنه‌ما”.
له‌باره‌ی په‌یوه‌ندی نێوان پارتی و كۆمه‌ڵی دادگه‌ری عه‌بدولستار مه‌جید دووپاتیكرده‌وه، ده‌كرێ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان پارتی و كۆمه‌ڵ ئاسایی بكرێنه‌وه.