دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

گوژمەی پێویست بۆ ١٨ پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری پارێزگای هەولێر خەرج دەكرێت

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لەسەر داهاتی شارەوانییەكان، بە گوژمەی ٨٧٢ ملیۆن و ٨٩٤ هەزار و ٧٥٠ دینار، ڕەزامەندی بە جێبەجێكردنی ١٨پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر دا.

پڕۆژەكان لە بواری دروستكردن و قیرتاوكردنی شەقام و كۆنكرێتكردن و ئاو و ئاوەڕۆن، جگە لەو پڕۆژانە، لە داهاتوودا پڕۆژەی دیكەش ڕەزامەندییان لەسەر دەدرێت.

ئەو ١٨ پرۆژەیە شارۆچكەكانی بنەسڵاوە، كەسنەزان، بەحركە، دارەتوو، قوشتەپە، شەمامك، خەبات، كانی قڕژاڵە، شەقڵاوە، دیبەگە و چەند شوێنێكی دیكەی سنووری پارێزگەی هەولێر دەگرێتەوە.

هاوكات چەندین پڕۆژەی جۆراوجۆری خزمەتگوزاری لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر لەلایەن تیمەكانی شارەوانییەوە لە قۆناغی جێبەجێكردندان و گوژمەی پێویستیان بۆ تەرخان كراوە.