چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

لە‌ فرۆكە‌خانە‌كانی ھە‌ولێر وسلێمانی ١٠٠ دۆلار بە‌رامبە‌ر ١٤٧ھە‌زار ئاڵوگۆڕ دە‌كرێت

دوای داواکاریمان بۆ پێدانی دۆلار بۆ گەشتیاران لە فرۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی هاوشێوەی تەواوی فرۆکـەخانەکانی عێراق، کەمێک بەر لەئێستا لە بانکی ناوەندیەوە ئاگەدارکراینەوە کە بانکیTBIیان ڕاسپاردووە کە نوسینگەی فرۆشتنی دۆلار بەنرخی فەرمی لە هەردوو فرۆکەخانەی سلێمانی و هەولێر بکەنەوە.
بەردەوام دەبین لە هەوڵەکانمان تاوەکـو دۆلار بەنرخی فەرمی بۆ بازرگانان و کۆمپانیاکانی خۆراک و دەرمان یش دابین دەکـەین.
پێداویستیەکانی گەشتیار:
پاسپۆرت و ڤیزا و بۆڕدینگ تیکت
بۆ هەر گەشتیارێک ٥هەزار دۆلار دەدرێت بە نرخی فەرمی
1470
د بریار رشید
ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق