چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

كاتی دابە‌شكردنی مووچە‌ی مانگی یە‌ك راگە‌یە‌ندرا

وەزارەتى دارایی و ئابووریى هەرێم بەمەبەستی دابەشکردنى مووچەى مانگى 1ى فەرمانبەرانی دەستى بە ئامادەکارى کردووەو بڕیاروایە هەفتەى داهاتوو مووچە دابەش بکات.
لەوبارەیەوە سەرچاوەیەک لەوەزارەتی دارایی هەرێم بۆ ڕۆژنامەی هەولێری راگەیاند: ڕۆژى یەکشەممەى داهاتوو 5ى شووبات، دەست بەدابەشکردنى مووچەى مانگى یەکی فەرمانبەران دەکرێت و لەکۆتایی ئەم هەفتەیەش خشتەکە ڕادەگەیەندرێت.
سەرچاوەکە ئاشکراشیکرد: هاوشێوەی مانگەکانى ڕابردوو، وەک یەکەم شوێن، مووچەى وەزارەتى تەندروستی دابەشدەکرێت و بەدوای ئەویشدا پێشمەرگە.