ئهمڕۆ یهكشهم بە سەرپەرشتى پارێزگارى هەولێر و ئامادەبوونى نوێنهری نووسینگهی سهرۆكی حكوومهتی ههرێمى هەرێمى کوردستان، کۆبوونەوەیەکى تایبەت له دیوانی پارێزگا بهڕێوهچوو سەبارەت بە چاودێری بازاڕ و پشكنین و كۆنترۆڵی جۆرى خۆراكی بهرههمهاتوو و هاوردهكراو و کوالێتی دەرمان.
لە سەرەتاى کۆبوونەوەکە ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر لەبارەى کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان جەختى لە هەوڵى بەردەوامى لایەنە پەیوەندیدارەکان کردەوە بە تایبەتى کۆنتڕۆڵى جۆرى لە سۆنگەی ئەو بەرپرسیارەتە گەورە و پیشەییەی کە لەسەریانە و لەپێناوى بەرژەوەندى گشتیى هاونیشتیمانیان، چاودێرى وردى کەرتی دەرمان بکەن.
ئومێد خۆشناو گوتی: ئامانجى ئێمە وەکو حکوومەتى هەرێمى کوردستان پاراستنی کوالێتی دەرمان و تەندروستی هاونیشتمانییانە، بۆیە دەمانەویت باشترین و بەرزترین کوالێتی دەرمان لە شارەکەمان و هەرێمى کوردستان دابین بکرێت و ڕێگە بە هیچ کەس و لایەنێک نەدرێت بەدەر لە رێنماییە زانستی و یاساییەکان هاوردەی دەرمان بکات و هەموو جۆرە دەرمانێکى نایاسایی لەلایەن لیژنەکانەوە دەستییان بەسەردا بگیرێت.
لە تەوەرێکى ترى کۆبوونەوەکە، سەبارەت بە چاودێری بازاڕ و پشكنین و كۆنترۆڵی جۆرى خۆراكی بهرههمهاتوو و هاوردهكراو، پارێزگار جەختى لە سەر ئەوە کردەوە لیژنەکان کار لە سەر تەندروستی و کوالێتی خۆراک بکەن و لە هەڵمەتى چاودێریکردنى بازاڕ و پشکنینەکانیان بەردەوام بن، بە تایبەت لە قوتابخانەکان و ئەو شوێنانەی کە خۆراکی تێدا ئامادە دەکرێت و پێشکەشی هاووڵاتییانی دەکرێت.
جهختیشی كردهوه كه لە هەرشوینێک خۆراکی خراپ و ماوە بەسەرچوو دەستى بەسەرداگیرا، ڕێکارى توندى یاسای لەگەڵ ئەو شوێنە و خاوەنکەى بکرێت، چونكه تەندروستى هاووڵاتییان لە سەرووى هەموو شتێکەوەیە.
لە کۆتایشدا داوا لە هاونیشتمانیان کرا، هاوکاری تیمەکان بن و لە هەر شوێنێک دەرمانی کوالێتی خراپ و خۆراکی خراپ و ماوە بە سەرچوویان بینی تیمەکانی لێ ئاگاداربکەنەوە و ببنە بەشێک لە بە کولتوورکردنی کوالێتی خۆراک و دەرمان.