چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

ڕێبوار هادی به‌ سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌ڵبژێردرا

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕێبوار هادی په‌رله‌مانتاری كوردی له‌ فڕاكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان وه‌ك سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی هه‌ڵبژارد.

نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرای كرد: ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕێبوار هادی عه‌بدوڕه‌حمان وه‌ك سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی عێراق هه‌ڵبژێردرا.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ موڕته‌زا ساعدی و عه‌بدولكه‌ریم عه‌بتان وه‌ك جێگرانی یه‌كه‌م و دووه‌می سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌ڵبژێردران