بەكر كەریم حەسەن*
ئیدوارد بلوێر لیتۆن (1803 – 1873) (Edward Bulwer Lytton) ڕۆماننووس و نووسه‌ری به‌ریتانیایی ده‌ڵێ “هونه‌ر و زانست لە خاڵى پرۆگرامدا یەک دەگرنەوە”.
دیاره پرۆگرام به یه‌كێك له بناغه سه‌ره‌كییه‌كان داده‌نرێت له پرۆسه‌ى په‌روه‌رده و فێركردندا، كه تیایدا كۆمه‌ڵێ شاره‌زایی ده‌درێته قوتابی به ئامانجی فێركردن و به‌ره‌وپێشبردنى زانین و زانست لاى قوتابی و، له هه‌مان كاتدا چاككردنه‌وه و ڕاستكردنه‌وه و گه‌شه‌پێدانى ڕه‌فتار و كردار و هه‌ڵسوكه‌وتى قوتابییه و ئامادهكردنیهتى وه‌كو تاكێكى زیندوو سوودبه‌خش بۆ كۆمه‌ڵگه و نیشتمان كه بتوانێ له داهاتوودا ڕۆڵى گرنگ و پڕ بایه‌خ بگێڕێت و هه‌رده‌م كه‌سێكى چالاك و زیندوو و دڵسۆز بێت بۆ كۆمه‌ڵگه و نیشتمان.
گومانى تێدا نییه كه قوتابی هه‌رده‌م ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی و چه‌قی قورسایی ناو پرۆسه‌ى په‌روه‌رده و فێركردنه، كه‌واته مه‌به‌ست و ئامانج له كۆی گشتی پرۆسه‌كه په‌روه‌رده‌كردن و فێركردن و بنیاتنانى قوتابییه له رێگاى مامۆستا و پرۆگرام. لێره‌دا پێویسته پرۆگرامه‌كان وه‌ڵامده‌ر و جێبه‌جێكردنى داخوازی و داواكاری قوتابی بێت و مه‌به‌ست لێی چۆن قوتابی سوود له پرۆگرامه‌کە وه‌ربگرێ، بۆیه ده‌بێ پرۆگرام هه‌میشه له پێناو بنیاتنانى كه‌سایه‌تى قوتابی بێت له چوارچێوه‌ى توانا و حه‌ز و ویست و خواستی بێت و هه‌رده‌م له پێناو به‌هێزكردنى توانا و وزه‌ى قوتابیان بێت به‌رامبه‌ر به كۆمه‌ڵگه و نیشتمان له هه‌موو لایه‌نه‌كانى كۆمه‌ڵایه‌تى و زانستى و چاندنی تۆوی نیشتمان په‌روه‌ری و هاووڵاتیبوون و بنیاتنانى مرۆڤێكى باش و سوودبه‌خش و، كاركردنى له‌سه‌ر ڕاهێنان و شیاندنى قوتابی تا بتوانرێ له كۆتاییدا ئامانجه‌كانى كۆمه‌ڵگه و نیشتمان به‌دی بهێنرێت. بۆیه پرۆگرام به خاڵى وه‌رچه‌رخان و سه‌رهه‌ڵدانى گه‌شه‌پێدان و په‌ره‌پێدانى مرۆڤ داده‌نرێت له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه، هه‌ر ئه‌وه‌شه له بیرمان دێنێته‌وه له كاتى دانان و هه‌مواركردن و چاك كردنى پرۆگرامه‌كان له به‌رچاومان وجه‌خت بكه‌ینه‌وه له‌وه‌ى كه‌وا پرۆگرامه‌كان داواكاری و داخوازییه‌كانى قوتابی لێی بێته دی و لایه‌نى ده‌روونى تێدا ئاسووده بێت و، له هه‌مان كاتدا زانست و زانیاری ته‌واوی ده‌ست بكه‌وێت له هه‌ر قۆناغێك و له هه‌ر بابه‌تێك به پێویستى و گونجانى ته‌مه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش له بیرمان نه‌چێت لایه‌نى كۆمه‌ڵایه‌تى و رۆشنبیری و مرۆڤایه‌تى تێدا به‌رجه‌سته بێت و بزانین كۆمه‌ڵگه چى پێویسته و چى ده‌وێ به هه‌موو پێداویستییه‌كانه‌وه، وه‌كو بنه‌مایه‌كی گرنگی پرۆگرام ته‌ماشا بكرێ.
جودا له‌وه‌ش گرنگه پرۆگرامه‌كان ڕه‌چاوی خرۆشاندن و وورژاندن و جۆشدانى وشیاری خوێندنه‌وه لاى قوتابی دروست بكات و، هه‌رده‌م په‌رۆشییه‌ك لاى قوتابی به‌دی بكرێ كه‌وا زیاتر و زیاتر ده‌یه‌وێ فێر ببێ شت بزانێ، نه‌وه‌ك به پێچه‌وانه قوتابی بێزار و وه‌رش و دارماو بێت و له بابه‌ت و وانه‌كان ڕابكات و ڕقی لێیان بێته‌وه، بۆیه زۆر گرنگه بابه‌ته‌كانى پرۆگرامه‌كان هه‌رده‌م خۆشه‌ویستى و ڕاكێشان و تامه‌زرۆیی لاى قوتابی دروست بكه‌ن و په‌رتووكه‌كانیان خۆش بوێ و بیپارێزن و به پاكی ڕایبگرن له هاوڕێیه‌تى هه‌میشه دڵسۆز و وه‌فادار سه‌یری بكه‌ن.
كه هه‌موو ڕه‌فتار و ئادكاری جوانه ده‌یبه‌خشن به قوتابی و كه‌سێكى به‌هێز و جێگاى متمانه و باوه‌ڕ و خاوه‌ن ئیراده و سازشنەکەر به‌رهه‌م دێنن، مورتوربهركراو به زانست و زانیاری و شاره‌زایی و پسپۆڕى و فرچكگرتوو به په‌ره‌پێدان و گه‌شه‌پێدان و قایمكردن و پته‌وكردنى خۆشه‌ویستى بۆ خاك و نیشتمان و سه‌روه‌ری و ئینتیماداری و گوێڕایه‌ڵى و یه‌كتر خۆشه‌ویستن و گرنگیپێدان به كارامهییه گشتییه‌كان، كه‌وا هه‌رده‌م و هه‌رده‌م كه‌سێكى به‌هێز بنیات بنرێ له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه كه خۆى هه‌میشه به خاوه‌ن و به‌رپرسیار و دڵسۆز بزانێ. بێگومان سه‌رچاوه‌ی چاندن و چه‌كه‌ره‌كردنى تۆوی ئه‌و هه‌موو سیفاته نه‌گۆڕ و گرنگ و پڕ بایه‌خانه، پرۆگرامه‌كانه.
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى/ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده
ماسته‌ر له كارگێڕیی په‌روه‌رده‌ییدا