هاودەنگ فاروق
بەغدا دەبوو لە شەرمی مێژووی ستەمكاریی خۆی لە كوردستاندا، قەرەبووی کوردستان بكاتەوە، لە شەرمی ڕابردووی، پردی پێوەندیی لەگەڵ كورد تۆكمە بكات و هەوڵ بدات شوێنەواری تاوانەكانی دوێنێ و ئەمڕۆی خۆی لە كوردستان بســـڕێتەوە، كەچی بەداخەوە بەپێچەوانەوە، ئەوەی حكوومەتەكانی پێشـــوو نەیانكردووە، دادگەی بەناو فیدراڵی بە فیتی ئەجندایەكی ستەمكار دەیكات. دووبارەكردنەوەی فشارەكان، بەكارهێنانی كارتەكان بۆ شەرعیەتدان بە بڕینی مووچە و بودجەی خەڵكی کوردستان، بیانووگرتن بە حکوومەتی كوردستان، جگە لە شكســـتهێنانی ئەزموونی فیدراڵی لە عێراق، چی دیکەی لێ چاوەڕوان دەكرێت؟
شكســـتی ئەم ئەزمونەی كە ۲۰ ســـاڵە كاری پێ دەكرێت، هانی كورد دەدات بیـــر لە ڕێگاچارە و بژاردەی دیكە بكاتەوە، نەك وەك ئەوەی ئەوان بیری لێ دەكەنەوە كە لە ژێر فشارەكاندا كورد دەستەمۆ بكەن و سزای بەكۆمەڵی بدەن و هەموو جۆرە دەستەڵاتێكی لێ وەربگرنەوە.
ئەگەرچی بەغدا لە ۲۰١٤وە تاكو ئێســـتا سیاســـەتی ئەوپەڕی فشاری لەسەر هەرێمی كوردســـتان پیادە كـــردووە، بەڵام كورد هەر جارە و بە پاســـاوێک نەیویســـتووە دۆخەکە بـــە ئاقاری دووركەوتنـــەوەدا ببات، بەهۆی شـــەڕی تیرۆریستانی داعشەوە، كورد بواری زۆری دا بە بەغدا، لەبری ئەوەی ململانێ لەگەڵ بەغدا بكات لەســـەر مافەكانی خـــۆی، وای نەكرد، بەڵكو ڕۆڵەی خۆی بۆ ئازادكردنەوەی ناوچەكانی ژێردەستی داعش بە شەهیدبوون دا و بەشداری چالاكانەی لە وەدەرنانی داعشـــدا کرد، كەچی بەغدا لەبری ئەوەی پاداشـــتی كورد بداتەوە، بودجە و مووچەی پێشمەرگەی بڕی، پێشمەرگە بە چەکی کۆن و باخەڵی بەتاڵ، شەڕی داعشی كرد، دوای ئەوەی بە توانای پێشمەرگە داعش تێك شـــكێنرا، ناوچەكان خرانەوە ژێر دەستەڵای حكومەتی بەغدا! كورد ئەو خزمەتـــە هەرە گەورەیەی بەعێراق و بـــە مرۆڤایەتی كرد، بەڵام لە بەرانبەردا عێراق موچەی كوردی بڕی.
ئەگەر پێشـــتر پاســـاو زۆر بوون بۆ ئەوەی كورد هەل و دەرفەتی زیاتر بداتە عێراق، ئێســـتا كاتی ئەوەیە یەك بە یەكـــی هەنگاوەكانی حكومەتی عێراق و دادگـــەی فیدراڵ، بەهەنگاوی كردەیی وەڵام بدرێنەوە، ئێســـتا تاكە لایەن كە عێراق هەوڵ دەدات ئیرادەی بشـــكێنێت، تەنها كوردە، با كوردیش بۆ یەكجار لـــە خۆی بپرســـێت: ئەگەر بڕیارە عێراق دەوڵەتـــی كوردیش بێت و كورد بە هاووڵاتیی خۆی دەزانێت، چۆن دەبێت دەوڵەتێك هەوڵ بدات سزای بەكۆمەڵی هاووڵاتییەكانـــی خۆی بـــدات؟ چۆن دەبێت دەوڵەتێك هـــەوڵ بدات ئیرادەی هاووڵاتییەكانی خۆی بشكێنێت؟ تەنها وەڵامی ئەو پرسیارانە بەسە بۆ ئەوەی كـــورد بڕیار بدات ئەمجـــارە بەكردەوە بجووڵێت لـــە دژی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی، یان ڕاستتر: دادگەی سەورەی سەردەمی نوێ.