سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی: ماڵێكی یه‌كگرتوو هه‌میشه‌ سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت

كونسوڵخانه‌ی گشتی ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێر، پێشوازی له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی پارتی و یه‌كێتی ده‌كات.

ئه‌مڕۆ (شه‌ممه‌ 28ـی كانوونی دووه‌م / یه‌نایه‌ری 2023)، هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و یه‌كێتی به‌ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوانیان، له‌ سلێمانی كۆبوونه‌وه‌.

كونسوڵخانه‌ی گشتی ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێر له‌ تویته‌ر رایگه‌یاند‌، پێشوازی له‌م هه‌وڵه‌ی هاوپه‌یمانانمان له‌ هه‌رێمی كوردستان بۆ چاره‌سه‌كردنی كێشه‌ ناوخۆییه‌كان ده‌كه‌ین، كه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستاندایه‌.

هه‌روه‌ها كونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه پارتی ویەکێتی به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌توانن كوردستانێكی ئارامتر و باشتر بونیات بنێن.

دواجار له‌ تویته‌كه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێردا هاتووه‌: ماڵێكی یه‌كگرتوو، هه‌میشه‌ سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت.