ئەمڕۆ شەممە 2023.1.28، لە ژێرچاودێرى ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و بە ئامادەبوونى مەسعود کاڕەش، جێگرى پارێزگار و نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامى ناوەند و عەبدولواحید ئەحمەد، سەرۆکى شارەوانى هەولێر و جێگرى سەرۆکى شارەوانى و بەڕیوەبەرى شارەوانى شەش، بە گوژمەى (680 ملیۆن و 496 هەزار دینار) لە سەر بودجەى پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر، بەردی بناغەی پرۆژەی دروستکردنی یەک سایدى شەقامێکی 30مەترى لە گەرڕەکی سەربەستی داندرا، کە بەشێوەى بەڵێندەرایەتى جێبەجێدەکرێت و ماوەى تەواوکردنى پڕۆژەکەش(180 رۆژە).
پارێزگارى هەولێر ڕایگەیاند: “وێڕاى پیرۆزباییمان لە دانیشتوانى گەڕەکى سەربەستى بۆ ئەنجامدانى ئەو پڕۆژەیە، کە درێژى شەقامەکە 1800 مەترە و وەکو قۆناغى یەکەم یەک سایدى ئەنجامدەدرێت و بە تەواوبونى خزمەتێکى زۆر بە دانیشتوانى ئەو گەڕەکە و شارى هەولێر دەگەێنێت، بەو هیواین ببێتە مایەى ڕەزامەندیى ئەو خەڵکەى کە شایەنى خزمەتکردنى زیاترن”.