بەشی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای 48 کاتژمێر راگەیاند.
کەشناسی رایگەیاندووە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە باران لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای هەولێر و دهۆک لە کاتەکانی ئێوارەدا.
سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی کەشناسی پێشبینی دەکات، سبەی هەینی 27/1/2023، ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە باران لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 14 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 11 پلەى سیلیزى
دهۆک: 14 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 16 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 11 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 13 پلەى سیلیزى
سۆران: 11 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 18 پلەى سیلیزى