سەرۆکوەزیرانی عێراق بەرەو فەرەنسا بەڕێکەوت

سەرۆكوەزیرانی عێراق بەرەو فەرەنسا بەڕێكەوت و سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانیش دەچێتە جەزائیر.

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە سەردانێکی فەرمی بەرەو فەرەنسا بەرێكەوت، بڕیارە سوودانی لە پاریس كێشە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەكان، هەروەها بەرژەوەندییە هاوبەشەكانی پاریس و بەغدا، لە بوارەكانی هاوكاری سیاسی، ئابووری، ئەمنی و كاریگەری بەسەر‌ ناوچەكە، لەگەڵ ئیمانوێڵ ماكرۆن و بەرپرسانی فەرەنسا تاوتوێ بكات.

ھاوكات نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بڵاویكردووەتەوە، محەممەد حەلبووسی بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە جەزائیر، بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکانی خولی 17ی کۆنفرانسی یەکێتیی ئەنجومەنەکانی وڵاتانی ئەندامی رێکخراوی هاریکاری ئیسلامی.

شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و ژمارەیەک پەرلەمانتاران یاوەری حەلبووسی دەکەن، لەکاتی گەیشتنی بۆ جەزائیر لەلایەن ئیبراهیم بوغالی سەرۆکی ئەنجومەنی گەلی نیشتمانی جەزائیری پێشوازی لێکرا.