عادل عەبدولمەهدی: دوو هۆکار لەپشت بەرزبوونەوەی بەهای دۆلارەوەیە

عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووتری عێراق له‌باره‌ی قه‌یرای دۆلار له‌عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، دۆلار باجی ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانە و به‌سه‌ر هه‌ژاراندا ده‌سه‌پێندرێت.

عادل عه‌بدولمه‌هدی ئاشكرای ده‌كات، هۆكاری سه‌ره‌كی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلاری ئه‌مه‌ریكی‌ به‌رانبه‌ر به‌ دیناری عێراقی، بۆ هۆكاری جیهانی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ دۆلار له ‌ساڵی 2022 به‌رانبه‌ر به‌ دراوه‌كانی دیكه‌ به‌هاكه‌ی به‌رزبووه‌ته‌وه‌.

سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووتری عێراق ده‌ڵێت، هۆكارێكی دیکە په‌یوه‌ندی به‌ گۆڕانكارییه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی جیهان و ئابووری ئه‌مه‌ریكاوه‌ هه‌یه‌ و بانكی ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریكا بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی، په‌نای بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی سوود بۆ 7% برد و به‌هۆیه‌وه‌ دۆلار به‌رزترین ئاستی له‌مێژووی خۆیدا تۆماركرد.

ئەمڕۆ بەهای 100 دۆلاری ئەمەریکی بەرامبەر بە دیناری عێراقی لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق گەیشتە 162500 دینار.