ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (24ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایری 2023)، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، گشتاندنی دارایی ژماره (2)ـی تایبه‌ت به خه‌رجی و داهاتی ساڵی 2023 بڵاوكرده‌وه، كه ئاراسته‌ی گشت وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كانی نه‌به‌ستراو به وه‌زاره‌ته‌كان كراوه.
له گشتاندنه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریدا جه‌خت له‌سه‌ر خه‌رجییه‌كان كراوه‌ته‌وه له‌ڕێگه‌ی سیسته‌می ئه‌لیكترۆنی به‌ڕێوه‌بردنی دارایی كوردستان (KFMS)، جگه‌له‌وه‌ی وه‌زاره‌ت له‌ڕێگه‌ی دابینكردنی پێشینه‌كانه‌وه، كه‌لوپه‌ل و پێداویستی داموده‌زگاكانی حكومه‌ت دابینده‌كات.
له‌باره‌ی لیژنه‌ی كڕینه‌وه، گشتاندنه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، ته‌نیا تا بڕی دوو ملیۆن و 500 هه‌زار دینار له‌ڕێگه‌ی لیژنه‌كانی كڕینه‌وه ئه‌نجامده‌درێت و تا بڕی 100 ملیۆن دینار، پێویسته له‌ڕێگه‌ی لیژنه‌ی كڕین بوونی سێ ده‌رخسته‌وه (عرض) هه‌بێت و له‌و بڕه‌ش زیاتر پێویسته له‌ڕێگه‌ی كهمگهرییهوه (مناقصه) بۆ كڕین و ئه‌نجامدانی پرۆژه‌كان ئه‌نجامبدرێت.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری روونیكردووه‌ته‌وه، هیچ پابهندوونێكی یاسایی، كارگێری و دارایی ناكه‌وێته ئه‌ستۆی بۆ هه‌ر خه‌رجییه‌ك كه ده‌كرێـ له ده‌ره‌وه‌ی پێشینه‌ی به‌رده‌وامی مانگانه، وه‌ك گرێبه‌ست و كڕین و هه‌ر خه‌رجییه‌كی دیكه.