سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

باڵیۆزی ئەمەریکا لە به‌غدا: لە عێراق دەستوەردانمان لە بەهای دۆلار نەکردووە


باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق رایگەیاند، ئەمەریکا دەستوەردانی لە سیاسەتی دارایی و  لە دیاریکردنی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار لە عێراق نەکردووە و تەنیا وایکردوە رێگری لە سپیکردنەوەی پارەو بەقاچاغبردنی دۆلار بکات.

ئەلینا رۆمانۆوسکی، باڵیۆزی ئەمەریکا لە بەغدا له‌میانی چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنی رایگه‌یاندووه‌، ئەمەریکا هەوڵیداوە پەرە بە سیسته‌می بانكی له‌ عێراق بدات و بە بانکە جیهانییەکانی ببەستێتەوە.

هه‌روه‌ها رۆمانۆوسکی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، ئەمەریکا بەهامانگی بانکی ناوەندی عێراق، رێگریکردووە لە سپیکردنەوە و بە قاچاخبردنی دۆلار لە عێراقەوە بۆ دەرەوە.

باڵیۆزی ئەمەریکا لە بەغدا ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم رێکارانە بەر لە دوو ساڵ لەلایەن بانکەکانی عێراقەوە پەیڕەوکراون، بەجۆرێک رێککەوتن هەیە لە نێوان بانکی فیدراڵی ئەمریکا و بانکی ناوەندی عێراق، هەروەها بەردەوام چاودێری دۆخەکە دەکەن و لە هەماهەنگیدان لەگەڵ بانکی ناوەندی عێراق