سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

بە گوژمەی چوار ملیار و 600 ملیۆن دینار ژمارەیەک پرۆژە لە قەزای بەردەڕەش جێبەجێ دەکرێن

قایمقامی قەزای بەردەڕەش ڕایگەیاند، بە گوژمەی چوار ملیار و 600 ملیۆن دینار حەوت پرۆژەی گرنگی خزمەتگوزاری لە قەزای بەردەڕەش جێبەجێ دەکرێن.”

ئیسماعیل مسته‌فا، قایمقامی قه‌زای بەردەڕەش بە ڕاگەیاند: ”بەردی بناغە بۆ جێبەجێکردنی ژمارەیەک پرۆژە لە بەردەڕەش دانراون، لەوانە دروستکردنی دوو قوتابخانە و ڕیگای ناحیەی کەلەک و ڕۆڤیا و بەردەڕەش، هەروەها جووتسایدی دارەتوو تەواو دەکرێت، هەمووی ئەم پرۆژانە ئێستا لە قۆناغی جێبەجێکردندان و لەلایەن پارێزگاری دهۆکە بناغەیان بۆ دانراوە.”

ئاشکرایش کرد: ”لەم نزیکانە بەردی بناغە بۆ ژمارەیەک پرۆژەی دیکە لە بوارەکانی ئاو و کارەبا و شارەوانی و ڕێگا و پرددا دادەنرێت. گوژمەی گەورە بۆ بەردەڕەش تەرخان کراوە